Accessibility links

سەرکردەکانی جیهان بۆ پرسەی شاژنە ئەلیزابێسی دووەم بەرەو لەندەن دەڕۆن


هەزاران پۆلیس و سەدان سەرباز وژمارەیەکی ئێجگار زۆری بەرپرسان یەکشەممە ئامادەکاری کۆتاییان بۆ پرسەی فەرمی شاژن ئەلیزابێسی دووەم ئەنجامدا کە نمایشێکی سەرنجڕاکێشی ماتەمینی نیشتمانیە و هەروەها گەورەترین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی جیهان دەبێت.

سەرۆکی ئەمەریکا جۆ بایدن و کەسایەتییە ناودارەکانی دیکە دەگەنە لەندەن بۆ پرسەکە، کە نزیکەی 500 کەس لە پادشا و سەرۆک دەوڵەت و سەرۆک حکومەت لە سەرانسەری جیهانەوە بانگهێشت کراون.

هەزاران کەس بەردەوام بوون لە وەستان لە ڕیزدا بە درێژایی کاتژمێر بۆ ئەوەی بۆ دوا جار تەماشای تابوتەکەی شاژن بکەن لە هۆڵی وێستمینستەری پەرلەمان، کە ئەلەنگاری پلەی سەرمای شەوانە و چاوەڕوانی تا 17 کاتژمێریان کردوە. هەشت نەوەکەی شاژن بە سەرۆکایەتی میراتگری تەختی پاشایەتی شازادە ویلیام، ئێوارەی شەممە لە میانەی ڕێورەسمێکی بێدەنگدا بە دەوری تابوتەکەدا وەستابوون و سەریان نەوەاندبوو.

چاوەڕوان دەکرێت ئەو چەندین کیلۆمەتر درێژەی وەستانی خەڵک بەڕووی کەسانی نوێ دابخرێت کە ئەمرۆ یەکشەممە دێنە ناوەوە، بۆ ئەوەی هەموو ئەوانەی لە ڕیزدان بتوانن پێش بەیانی دووشەممە تابووتەکەی ببینن، کاتێک لەسەر گالیسکەیەکی تۆب دەگوازرێتەوە بۆ وێستمینستەر ئابی بۆ بەرێوەچوونی پرسەی شاژن.

بڕیارە خەڵک لە سەرانسەری بەریتانیا ئێوارەی یەکشەممە بۆ خولەکێک بێدەنگی سەرتاسەری بوەستن بۆ یادکردنەوەی شاژنەکە، کە لە ٨ی مانگی9دا لە تەمەنی 96 ساڵیدا دوای 70 ساڵ لەسەر تەختی پاشایەتی کۆچی دوایی کرد. ڕۆژی دووشەممە بە پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا، پرسەکەش بۆ بینەرێکی زۆری تەلەفزیۆن و لە پارک و شوێنە گشتییەکانی سەرتاسەری وڵات بۆ خەڵک پەخش دەکرێت.

XS
SM
MD
LG