Accessibility links

نوێترین زانیاری لەسەر ململانێی نێوان یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار


بڕیارە دوای کۆتایی هاتنی مەڕاسیمی چلەی ئیمام حسێن، هێزە شیعەکانی ڕکابەری سەدر هەوڵەکانیان بۆ پێکهێنانی حکومەت چڕ بکەنەوە، بەڵام تا ئێستا یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ڕێکنەکەوتوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گفتووگۆکانی نێوان یەکێتی و پارتی، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند"هێشتا پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی یەکلا کەرەوە، چونکە پارتی تا ئێستا چاوی لە بردنی پۆستەکەیە."

بەپێی وتەی سەرچاوەکە، یەکێتی لەگەڵ ئەوەدایە، بە دوو کاندیدی جیاوە بچنە نێو پەرلەمان و پەرلەمان پۆستەکە یەکلایی بکاتەوە، وەک سەرچاوەکە، دەڵێت"هێشتا پارتی بەم پێشنیارە ڕازی نەبووە، بەڵام گەر دڵنیابێت لە دەنگی سونەکان و مالیکیش بەڵێنی پێبدات، دوور نییە ڕازی بێت."

شوان محەمەد پەرلەمانتا ری عێراقی فراکسیۆنی پارتیش، بە دەنگی ئەمەریکای گوت"لێکتێگەیشتنی هاوبەش لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار لە سەر ئاستی باڵا لە نێوان یەکێتی و پارتی هەیە، بەڵام ئەم لێکتێگەیشتنە شۆڕ نەکراوەتەوە بۆ خوارەوە، یاخود پێناچێت ڕێککەوتنی نوسراو هەبێت."

گوتیشی"ڕەنگە لێکتێگەیشتنەکە گەیشتبێتە ئاستێک پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستەکە کێشەیان نەبێت."

هەرچەندە پارتی و یەکێتی ڕێکنەکەوتوون، بەڵام بەرپرسەکانیان ئاماژە بە گرنگی چوونە نێو پەرلەمان بەیەک کاندیدەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەکەن.

کەریم شکور جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، بە دەنگی ئەمەریکای گوت"ئێمە و پارتی دەبێت بگەینە ئەنجام ، خراپە بە دوو کاندید بچینە نێو پەرلەمانی عێراق، گەر بە یەک کاندید بچین، مەرجەکانمان باشتر دەتوانین بسەپێنین لە کاتی پێکهێنانی حکومەت دا."

چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆتایی هاتنی چلەی ئیمام حسێن، فشاری هێزە شیعەکان بۆ سەر یەکێتی و پارتی زیاد بکات، تا کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلایی بکەنەوە، بەو پێیەی ڕاسپاردنی کاندیدەکەیان بۆ پێکهێنانی حکومەت، پێویستی بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:12 0:00
XS
SM
MD
LG