سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە، وەزارەتی بەرگری سوریا ڕایگەیاند؛ ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق و پێگەکانی دیکەی باشووری پایتەختی سوریا ئەنجامداوە و بەهۆیەوە پێنج سەرباز کوژراون و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.
وهزارهتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگهیاند كه بهرگری ئاسمانی سوریا بەرپەرچی هێرشهكهیان داوەتەوە و توانیویانە زۆربهی مووشهكهكان بخهنهخوارهوه.
تا ئێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەک نەبووە کە ئایا هێرشەکە کاریگەری لەسەر کارەکانی فڕۆکەخانە هەبووە یان نا.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هیچ لێدوانێکیان لەسەر ڕاپۆرتە بیانییەکان نەداوە.
سەرچاوه دیپلۆماسی و هەواڵگرییەكانی ناوچەكه به ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند؛ ئیسرائیل هێرشەكانی بۆ سەر فڕۆكەخانەكانی سوریا چڕ كردۆتەوه، به مەبەستی تێكدانی زیاتری بەكارهێنانی هێڵه ئاسمانییەكانی ئێران بۆ گەیاندنی چەك بۆ هاوپەیمانەكانی له سوریا و لوبنان، له نێویاندا حیزبوڵای لوبنانی.
تاران گواستنەوەی ئاسمانی وەک ئامرازێکی متمانەپێکراوتر بۆ گواستنەوەی کەرەستەی سەربازی بۆ هێزەکانی و چەکدارانی هاوپەیمانەکانی لە سوریا گرتۆتەبەر، ئەمەش دوای پەککەوتنی گواستنەوەی زەمینی.
لەو کاتەوەی خۆپیشاندانەکانی دژی بەشار ئەسەد لە ساڵی 2011دا پەرەی سەند و پەلی کێشا بۆ شەڕێکی ناوخۆی سەرتاسەری لەو وڵاتەدا، لە ئاکامدا بووەهۆی ڕاکێشانی زلهێزە بیانییەکان و سوریای دابەشکرد بەسەر ناوچەگەلێکی کۆنتڕۆڵکراوی هێزە جیاوازەکاندا، لە ئاکامی شەڕ و ناکۆکییەکانی ئەو وڵاتەدا سەدان هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و ملیۆنان کەسیش ئاوارەی ناوخۆی وڵاتەکە نوون یانیش پەڕاگەندەی وڵاتانی دیکە بوون.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز