دێنیس شمیهاڵ، سەرۆک وەزیری ئۆکرانیا ڕۆژی شەممە سوپاسی ئەمەریکای کرد بۆ پشتیوانییەکانی دوای ئەوەی ئۆکرانیا یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری دیکەی وەک هاوکاری دارایی نێودەوڵەتی وەرگرت.
شمیهال لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا نوسیویەتی "بودجەی دەوڵەتی ئۆکرانیا بە بڕی یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار یارمەتی وەرگرتووە، ئەمە دوا بەشی 4.5 ملیار دۆلاری یارمەتییەکانی ئەمەریکایە لە سندوقی متمانەی WorldBank".
گوتیشی؛ ئەو پارانە بۆ گەڕاندنەوەی خەرجییەکانی بودجە و بۆ خەرجی خانەنشینی و بەرنامەکانی هاوکاری کۆمەڵایەتی بەکاردەهێنرێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
سەرۆک وەزیری ئۆکرانیا: ئۆکرانیا یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار یارمەتی دارایی نوێ وەردەگرێت
