Accessibility links

جۆزێپ بۆرێل: سزاکانی یەکێتی ئەوروپا ڕێگری لە مۆسکۆ دەکات قەرەبووی زیانە سەربازییەکانی بکاتەوە


دیپلۆماتکارێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند؛ سزاکانی یەکێتی ئەوروپا زیانێکی زۆر بە تواناکانی مۆسکۆ دەگەیەنن بۆ بەردەوامبوونی دابینکردنی چەک و کەرەستە سەربازییەکانی لە شەڕی ئۆکرانیادا، ئاماژەی بەوەشکرد؛ نزیکەی نیوەی تەکنەلۆژیای ڕووسیا پشت بە هاوردەکردنی ئەوروپی دەبەستێت.

جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە پەرلەمانی یەکێتیەکەدا بە پەرلەمانتارانی ڕاگەیاند؛ ئەگەر سەیری ناوەوەی تانکێکی ڕووسی بکەن کە لەسەر شەقامێکی ئۆکرانیا وێران بووە، ئەوا ئەو بڕە گەورەیەی پێکهاتە ئەلیکترۆنییەکان دەبینن کە لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە لەو تانکانەدا دروستکراون لە ستراسبۆرگ.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە "لەسەدا 45 تەکنەلۆژیای ڕووسیا پشت بە هاوردەکردنی ئەوروپی دەبەستێت و ئەمەش بڕاوە."

لە دوای داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیاوە لە 24ی مانگی دووی ئەمساڵەوە، یەکێتی ئەوروپا چەندین پاکێجی سزای بەرفراوانی بەسەر مۆسکۆدا سەپاندووە کە کەرتی دارایی و هەروەها وزە و کەرتی گواستنەوەی کردۆتە ئامانج.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئۆکرانیا ڕووسیای تووشی سەرسوڕمان کرد، بە بەرپەرچدانەوەی هێرشێک لە دژی هێرشێکی ڕووسیا بۆ سەر ناوچەی خارکیڤ، سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لە شەوی ڕابردوودا ڕایگەیاند کە بە گشتی "زیاتر لە 6 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە لە خاکی ئۆکرانیا لە باشوور و ڕۆژهەڵات" لە مانگی 9 ەوە ئازاد کراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG