Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت سێ کارمەندی ژنی ئەفغانی بۆ ماوەیەکی کاتی لەلایەن تاڵیبانەوە دەستبەسەر کراون


نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەفغانستان (یوناما) ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، سێ لە کارمەندە ژنەکانی ئەفغانی لەلایەن کارمەندانی ئاسایشی تاڵیبانەوە بۆ ماوەیەکی کاتی دەستبەسەر کراون و داواش لە گروپەکە دەکات ترساندنی کارمەندانی ژنانی ناوخۆی وڵات ڕابگرێت.

وتەبێژی تاڵیبان ڕایگەیاند کە بە توندی ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەنەوە.

یونامی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ئەو سێ ژنەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزراون لەلایەن کارمەندانی ئاسایشی چەکدارەوە ڕۆژی دووشەممە بۆ لێپرسینەوە بە شێوەیەکی کاتی دەستبەسەر کراون، بەڵام وردەکاری زیاتری لەبارەی ڕووداوەکە نەخستەڕوو.

نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان (یۆناما) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کۆتاییهێنانی دەستبەجێی هەموو ئەو جۆرە کردەوانەی ترساندن و هەراسانکردن دەکات کە کارمەندە ژنەکانی ئەفغانی دەکەنە ئامانج، داوا لە دەسەڵاتدارانی دیفاکتۆ دەکات کە گەرەنتیەکی ئاشکرا بۆ سەلامەتی و ئاسایشی هەموو کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ئەفغانستان کاردەکەن دووپات بکەنەوە و جێبەجێی بکەن."

بیلال کەریمی جێگری وتەبێژی تاڵیبان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، تاڵیبان تۆمەتەکانی هەراسانکردنی ڕەتکردووەتەوە دەڵێت ڕووداوەکە پەیوەندی بە بەرپرسانی بانگەشەی خۆپاراستن و ڕێگریکردن لە بەدکارییەوە هەیە لە شاری قەندەهار لە باشووری ئەو وڵاتە.

گوتی: "ئەوان دەیانویست لەبارەی گردبوونەوەیەکی ژنانەوە بزانن، بەڵام دواتر بۆیان دەرکەوت کە گردبوونەوەکە پەیوەندی بە کارمەندانی ژنەکانی U.N.ەوە هەیە، دواتریش جێیان هێشتوون."

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG