Accessibility links

توێژینەوەکان: توانەوەی سەهۆڵی گرینلاند ئاستی ئاوی دەریا بە ڕێژەی 27 سانتیمەتر بەرز دەکاتەوە


لە توێژینەوەیەکدا پێشبینی ئەوە دەکرێت کە توانەوەی سەهۆڵ لە گرینلاند دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاکان لە سەرانسەری جیهان تا ساڵی 2100 بەلایەنی کەمەوە بۆ 27 سانتیمەتر .

ئەمەش دوو هێندە زیاترە لە پێشبینییەکانی پێشووتری دەزگایەکی نەتەوە یەکگرتووەکان. ڕاپۆرتی پانێڵی نێوان حکومەتەکانی ساڵی ڕابردوو بۆ گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی دەریای کردووە بە ڕێژەی 6 بۆ 13 سانتیمەتر تا ساڵی 2100.

توێژەران توێژینەوەیان لەسەر جیاوازی نێوان بڕی سەهۆڵەکە کردووە کە لەسەر بەستەڵەکەکانی گرینلاند کۆدەبێتەوە و بڕی سەهۆڵەکە کە لە لێوارەکانی بەستەڵەکاندا دەتوێتەوە. بەفربارین لە شاخەکانی گرینلاند دەڕژێتە خوارەوە و سەهۆڵبەندانەکان گەورەتر دەکات. بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا بەفر کەمتر بووە و توانەوەی زیاتر بووە. زاناكان ڕایانگەیاندووە، ئەمە هاوسەنگی تێکداوە، هەروەها توانەوەی ڕێژەی كەڵەكەبوونی سەهۆڵ تێدەپەڕێنێت.

توێژینەوەکە لە بڵاوکراوەی زانستی (Nature)دا بڵاوکراوەتەوە. توێژەران دەڵێن، تەنانەت ئەگەر پلەی گەرمی جیهان لە ئاستی ئێستا بەرز نەبێتەوە، ئەوا سەهۆڵەکانی لێوارەکانی سەهۆڵبەندی گرینلاند لە توانەوە بەردەوام دەبن.

ڕیچارد ئالی زانای سەهۆڵبەندان لە زانکۆی پێن ستێت کە بەشێک نەبووە لە توێژینەوەکە باسی لەوەکردووە، سەهۆڵەکەی دەتوێتەوە هاوشێوەی ئەوەیە کاتێک سەهۆڵێک دەخرێتە ناو کوپێکی چا و چی ڕوودەدات. ئاماژەی بەوەشکردوە، سەهۆڵبەندانەکان بەردەوام دەبن لە کەمبوونەوەی قەبارەیان، چونکە لە هەوای گەرمتردایە، هەروەک چۆن سەهۆڵێک ئەگەر بخرێتە ناو چای گەرمەوە دەتوێتەوە.

توێژەران پێشبینیان کردووە لە%3,3ی سەهۆڵی گرینلاند بتوێتەوە. نووسەرێک مەزەندەی کردووە ئەگەری هەیە زیاتر لە 110 ترلیۆن تۆن سەهۆڵ بتوێتەوە.

ویلیام کۆلگەن لە بەشی جیۆلۆجی زانکۆی دانیمارک و گرینلاند لێکۆڵینەوە لە سەهۆڵبەندان دەکات یارمەتی نووسینی توێژینەوەکەیداوە، ئەو بەم شێوەیە باسی لە سەهۆڵەکە کردووە.

توێژەران هەمان شێوازیان بەکارهێناوە کە بۆ لێکۆڵینەوە لە لەدەستدانی سەهۆڵ لەسەر سەهۆڵبەندانەکانی شاخ بەکاردەهێنرێت. بەڵام درێژیان کردەوە بۆ ئەوەی هەموو گرینلاند بگرێتەوە.

هەندێک شوێن کە لە گرینلاندەوە دوورترن، ئاستی دەریا زیاتر بەرز دەبنەوە لە چاو هەندێک شوێنی نزیکتر لە گرینلاند، وەک کەناری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا.

بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا بە 27 سانتیمەتر دەبێت سەرباری بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا بەهۆی هەڵکشان و داکشانی ئاو و با و زریانی ئاسایی. ئیلین ئێندەرلین مامۆستای زانستە جیۆلۆجیەکانە لە زانکۆی ویلایەتی بۆیس کە هەروەها بەشێک نەبووە لە توێژینەوەکە. ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا "کاریگەری گەورەی لەسەر کۆمەڵایەتی و ئابووری و ژینگە دەبێت."

لی ستێرنز لە زانکۆی کانساس و سۆفی نۆڤیکی لە زانکۆی بەفەڵۆ هەردووکیان زانای سەهۆلبەندانن، ئاماژەیان بەوەشکردووە، توێژینەوەکە پشتگیری لە پێشبینییەکەی ناکات کە بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا تا ساڵی 2100 ڕووبدات.

کۆلگن، هاونووسەری توێژینەوەکە، وەڵامی دایەوە و گوتی تیمی توێژینەوەکە نازانن چەند کات دەخایەنێت تا سەهۆڵەکە دەتوێتەوە. وتی لەوانەیە تا ساڵی ٢١٠٠ یان لە درەنگترین کاتدا تا ساڵی 2150 ڕووبدات.

هەروەها کۆلگن ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاکە دەتوانێت لەوە گەورەتر بێت کە توێژینەوەکە پێشبینی دەکات. گوتیشی، توانەوەی دەریاکە دەتوانێت 78 سانتیمەتر بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا بەرهەمبهێنێت.

لە ساڵی ٢٠١٢ جیاوازی نێوان زیاتربوون و کەمبوونەوەی سەهۆڵ زۆر لە ئاستی هاوسەنگی دەرچووە. کۆلگن جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر زەوی ساڵانی وەک ٢٠١٢ دوبارە بکاتەوە، ئەوا توانەوەی سەهۆل دەتوانێت ئاستی دەریا بە ڕێژەی ٧٨ سانتیمەتر بەرزکاتەوە.

کۆلگن زیاتر گوتی، “گۆڕانی کەشوهەوا بەم شێوەیە کاردەکات. پێوانە نائاسایەکانی ئەمڕۆ لە سبەینێدا دەبنە مامناوەند".

توێژینەوە: دەبێت ئێسکی بەردبوو وەک بەڵگە زیاتر بکرێت دەربارەی سەرەتاییترین باپیری مرۆڤ

توێژەران دەڵێن پشکنینی نوێ بۆ بە بەردبووەکانی قۆڵ و قاچ پشتگیری لەو بەڵگانە دەکەن کە جۆرێکی دەستنیشانکراو دەتوانێت سەرەتاییترین باپیرەی ناسراومان بێت.

ئەو ئێسکە بە بەردبووانە لە ساڵی 2001 لە وڵاتی چاد لە ئەفریکا لە نزیک کەللەسەرێک دۆزراونەتەوە. ئەو زانایانەی کەللەسەرەکەیان دۆزیەوە، پێشنیاریان کردووە کە سەری بوونەوەرێکە لەسەر پێ ڕاست ڕۆیشتوە و دەتوانرێت بە سەرەتاییترین باپیرەی ناسراومان دابنرێت.

ئێستا، توێژەران دەڵێن توێژینەوەیەک کە بە بەردبووەکانی قۆڵ و قاچ دەگرێتەوە ئەو مشتومڕە بەهێز دەکات. تیمەکە بەدوای نیشانەکاندا گەڕا کە جۆرەکە لەبری چوار پەل بە دوو پێ ڕۆیشتبێت. هەنگاونان بەرەو ڕۆیشتنی ڕاست دابەشکردن و جیابوونەوەییەکی سەرەکییە لە نێوان گەشەکردنی مرۆڤ و مەیموون.

تیمەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، جۆرە بە بەردبووەکە ناوی (Sahelanthropus tchadensis) سەیلۆئەنسرۆپیس تیجێندسیسـە، بە شێوەیەکی ڕاست ڕۆیشتووە لە کاتێکدا هێشتا توانیویانە بەسەر دارەکاندا سەرکەون و بجوڵێن.

مێژووی ئەم جۆرە بۆ نزیکەی حەوت ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە ، ئەمەش وایکردووە بە دوور بزانرێت وەک کۆنترین باپیرەی مرۆڤی دابنرێت، کە نزیکەی ملیۆنێک ساڵ لە هۆمینینەکانی دیکەی بە سەرەتایی ناسراو کۆنترە. هۆمینین گروپێکە مرۆڤی مۆدێرن و جۆرەکانی نزیک لە مرۆڤەوە لەخۆدەگرێت.

توێژەران – لەنێویاندا زانایانی زانکۆی پۆیتیێر لە فەرەنسا – لە نزیکەوە پشکنینی کەللەسەر و ددان و چەناگەی بەردبوویان کردووە. ئەوان دەڵێن دەبێ ئاژەڵەکە بە دوو پێ ڕۆیشتبێت و سەری ڕاست ڕاگرتبێت. ئەم مشتومڕە لەسەر بنەمای بوونی کونێک لە کەللەسەردا بوو کە بڕبڕەی پشت بە مێشکەوە دەبەسترێتەوە.

بەڵام پسپۆڕانی دیکە بە بەڵگە سەرەتاییەکان ڕازی یان دڵنیا نەبوون.

نوێترین بەڵگە بریتییە لە ئێسکێکی ران کە سەرەتا پەیوەندی بە S. tchadensis نەبووە و ساڵانێکە بەبێ لێکۆڵینەوە ماوەتەوە. توێژەرانی دیکەی زانکۆی فەرەنسا ئەو ئێسکەیان لە کۆکردنەوەی تاقیگەدا دۆزیەوە و بۆیان دەرکەوت کە ڕەنگە سەر بە جۆرە بەردبووەکان بێت.

توێژینەوەکە دەریخستووە، بە بەراورد لەگەڵ ئێسکەکانی جۆرەکانی تر، ئەو ئێسکی رانە پەیوەندی بە مرۆڤەکانەوە نزیکترە کە بە ڕۆیشتنێکی ڕاست دەڕۆن لە چاو ئەو مەیمونانەی کە پێ و پەلیان بەکاردەهێنن. ئەم دۆزینە نوێیانە لەم دواییانەدا لە بڵاوکراوەی سروشتدا بڵاوکرانەوە.

فرانک گای هاوکارنووسی توێژینەوەکە لەم دواییانەدا باسی لە پشکنینە بەردبووەکانی بۆ پەیامنێران کرد. ئاماژەی بەوەکردووە، “یەک تایبەتمەندی نییە. تەنها نەخشێکی کۆی تایبەتمەندی هەیە گوتی "ئەگەری زۆرە مشتومڕ لەسەر جۆرەکان بەردەوام بێت". ئاشلی هامۆند زانای مۆزەخانەی مێژووی سروشتی ئەمەریکا لە نیویۆرک. گوتی لێکۆڵینەوەی زیاتر پێویستە بۆ دۆزینەوەی شوێنی شایستەی بوونەوەرەکە لەسەر درەختی پەرەسەندن.

هامۆند بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی وتووە: "هێشتا بە تەواوی دڵنیانیم. ئەمە هێشتا ئەگەری هەیە مەیمونێکی بە بەردبوویش بێت".

توێژەرێکی دیکەی زانکۆی پۆیتییە بە ناوی رۆبێرتۆ ماکیارێلی لە ماوەی رابردوودا پشکنینی بۆ ئێسکی رانەکە کردووە و بڕیاریداوە کە رەنگە ئەم جۆرە مەیمونێک بێت. ماکیارێلی بە سەیرکردنی توێژینەوە نوێیەکە وتی تا ئێستا باوەڕ ناکات جۆرەکە هۆمینین بێت، هەرچەندە ڕەنگە هەندێک جار بە دوو قاچ ڕۆیشتبێت.

ریک پۆتس لەگەڵ مۆزەخانەی نیشتمانی مێژووی سروشتی سمیسۆنییە و بەرنامەی سەرچاوەی مرۆیی ڕێکخراوەکە بەڕێوەدەبات. وتی ئێسکی ڕان جۆرەکە دەخاتە سەر "پێیەکی باشتر" وەک ئەگەری باپیرێکی سەرەتایی مرۆڤ. بەڵام ئاماژەی بەوەشکردووە، پشتڕاستکردنەوەی درووست دەگەڕێتەوە بۆ قسەیەکی باو لە بوارەکەدا کە دەڵێت: "بەردبووی زیاترم پیشان بدە."

کالیفۆرنیا تا ساڵی 2035 کۆتایی بە فرۆشتنی نوێی ئۆتۆمبێلی بەنزین دەهێنێت

ویلایەتی کالیفۆرنیا لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا سیاسەتێکی پەسەند کردووە کە پێویستە تا ساڵی 2035 نزیکەی هەموو ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیانەی لە ویلایەتەکەدا دەفرۆشرێن بە کارەبا کاربکەن.

گاڤین نیوزۆم، پارێزگاری کالیفۆرنیا بۆ یەکەمجار لە مانگی 9ی 2020دا ئەم سیاسەتە پێشنیارکراوەی ڕاگەیاند، هەفتەی ڕابردوو دەستەی سەرچاوەکانی هەوا کالیفۆرنیا ناسراو بە (CARB) بە فەرمی دەنگی بە یاسا نوێیەکان داو پەسەندی کرد.

ئەم سیاسەتە داوا دەکات تا ساڵی 2025 لە ٪١٠٠ی فرۆشراوی نوێی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی جۆری SUV بە کارەبا یان هایدرۆجین کاربکەن، ئەمەش ڕێگە دەدات یەک لەسەر پێنجی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی نوێ لە جۆری ئۆتۆمبێلی هایبرید بێت.

ئەم سیاسەتە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بە بەنزین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو قەدەغە ناکات.

ئەگەر یاسا نوێیەکان بەو شێوەیە کاربکەن کە داڕێژراون، کالیفۆرنیا تا ساڵی ٢٠٤٠ دەردانی گازی ژەهراوی ئۆتۆمبێل بۆ نیوە کەمدەکاتەوە. یاساکانی دەردانی گازی ژەهراوی لە ئێستاوە بەهێزترن لە ڕێژە نیشتمانییەکان.

شارەزایان دەڵێن ئەم سیاسەتە بەلایەنی کەمەوە 15 هێندە زیاتر لە بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێل دەخوازێت لەوەی کە ئێستا لە ویلایەتەکەدا لە بەردەستدایە. هەروەها سیاسەتەکە پێویستی بە پشتیوانی تۆڕێکی وزەی بەهێزتر دەبێت. پێویستە ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەبێت کە خەڵکی هەموو ئاستەکانی داهات بتوانن بیکڕن.

دانیال سپێرلینگ ئەندامی دەستەی کارگێڕی و بەڕێوەبەری پەیمانگای توێژینەوەی گواستنەوەیە لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە دەیڤس وتی “زۆر سەخت دەبێت بۆ گەیشتن بە 100%”. سپێرلینگ بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی وتووە "ناتوانیت تەنها بڕیارەکەت وەک چەقۆ بەکاربێنیت، ناتوانیت تەنها ڕێسایەک پەسەند بکەیت - لە ڕاستیدا خەڵک دەبێت بیانکڕن و بەکاریان بهێنن."

لیان ڕاندۆڵف سەرۆکی ڕێکخراوی CARB ـە، ئەو پەسەندکردنی ئەو سیاسەتەی بە "ساتێکی مێژوویی بۆ کالیفۆرنیا" ناوبرد. ڕاندۆڵف ئاماژەی بەوەشکردووە، پێی وایە یاساکان دەتوانن وەک مۆدێلێک بۆ ویلایەت و وڵاتانی دیکەی ئەمریکا لە سەرانسەری جیهاندا بێت.

CARB مەزەندەی کردووە کە تا ساڵی ٢٠٣٠ - ٢.٩ ملیۆن ئۆتۆمبێلی نوێ کەمتر دەفرۆشرێن کە بە بەنزین کاردەکەن. پێشبینی دەکرێت تا ساڵی ٢٠٣٥ کەمکردنەوەکان بگاتە ٩.٥ ملیۆن ئۆتۆمۆبێل.

لە ئێستادا دەزگای پاراستنی ژینگەی ئەمریکا (EPA) کار لەسەر کۆمەڵەی داهاتووی سنوورەکانی دەردانی گازی ژەهراوی دەکات تا ساڵی 2030. بەلایەنی کەمیشەوە 17 ویلایەتی ئەمەریکا ڕێککەوتوون لەسەر دەرکردنی یاساکانی دەردانی گازی ژەهراوی لە کالیفۆرنیا. پانزە ویلایەت پشتگیریان لە پێداویستییەکانی ئۆتۆمبێلی سفر دەردانی گازی ژەهراوی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کردووە.

کالیفۆرنیا نزیکەی 80 هەزار خاڵی بارگاویکردنەوەی گشتی هەیە. کۆمیسیۆنی وزەی کالیفۆرنیا مەزەندەی کردووە کە ژمارەیان پێویستی بە بازدان هەیە بۆ 102 ملیۆن تا ساڵی 2030.

کۆمیسیۆنەکە دەڵێت بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێل تا ساڵی 2030 نزیکەی لە%4ی وزە پێکدەهێنێت کاتێک زۆرترین بەکارهێنانی هەیە، بەزۆری لە ئێوارە گەرمەکانی هاویندا. ئەوە کاتێکە کە کالیفۆرنیا هەندێک جار کێشەی هەیە بۆ دابینکردنی وزەی پێویست چونکە بڕی هێزی خۆر لە ئێواراندا کەم دەبێتەوە.

رام ڕاجاگۆپاڵ مامۆستای ئەندازیاری شارستانی و ژینگەیە لە زانکۆی ستانفۆرد. لە ویلایەتی کالیفۆرنیا توێژینەوەی لەسەر ڕەفتارەکانی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێل و پێویستی وزە کردووە. بە ئاژانسی APE راگەیاندووە، لە ویلایەتی کالیفۆرنیا زیاتر لە یەک ملیۆن کەس ئۆتۆمبێلی کارەبایی لێدەخوڕن. زۆربەیان ئێواران یاخود شەوانە ئۆتۆمبێلەکانیان بارگاوی دەکەنەوە. ڕاجاگۆپاڵ وتی ئەگەر ئەمە لە ژێر سیاسەتی نوێدا بەردەوام بێت، دەوڵەت پێویستی بە زیادکردنی توانای وزەی زیاتر دەبێت لە شەوێکدا بۆ دابینکردنی خواس ت و داوکان.

بەڵام، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر خەڵکی زیاتر لە ڕۆژدا ئۆتۆمبێلەکانیان بارگاوی بکەنەوە، دەتوانرێت لەو کێشەیە دوور بکەونەوە. وتی گۆڕانکاری بۆ بارگاویکردنەوەی ڕۆژانە " گەورەترین تەقینەوەیە بۆ ئەو پارەیەی کە بڕیارە بەدەستی بهێنیت".

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:03 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG