شازادەی پێشووی وێڵزی بەریتانیا ڕۆژی شەممە لە کۆشکی سانت جەیمس لە لەندەن لە ڕێوڕەسمێکدا بە فەرمی بە پاشای بەریتانیا ڕاگەیەنرا.
چارلز ڕاستەخۆ لە دوای کۆچی دوایی دایکی شاژن ئێلیزابێث-ی دووەم لە ڕۆژی پێنجشەممە بوو بە پاشای بەریتانیا، کە بە پاشا چارڵزی سێیەم دەناسرێت. بۆ یەکەمجار ڕێوڕەسمەکە لەتەلەفزیۆنەوە پەخش کرا.
لە ڕۆژی هەینی، چارڵز لە یەکەم وتاریدا ستایشی دایکی کۆچکردووی کرد و بە دایکی ئازیزی ناوی برد.
چارڵز تەمەنی 73 ساڵە و بە تەمەنترین پاشایە کە تەختی پاشایەتی بگرێتە دەست و گوتی "بە دڵسۆزی، ڕێز و خۆشەویستییەوە" خزمەت دەکات وەک ئەوەی دایکی بۆ ماوەی زیاتر لە حەوت دەیە کردی هەتا لە ڕۆژی پێنجشەممە لە تەمەنی 96 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
چارڵز ڕۆژی هەینی لە وتارە تەلەفزیۆنییەکەیدا لە کۆشکی باکینگهامەوە بۆ میللەتێکی ماتەمین گێڕ گوتی: " ئەمڕۆ بەڵێنی خزمەتکردنی هەمیشەیی بۆ هەمووتان نوێ دەکەمەوە."
ئەو گوتی کۆچی دوایی ئێلیزابێث هەستێکی لە دەستدانی بێسنووری بەدوای خۆیدا هێنا، هەروەها ستایشی دایکی کرد و گوتی " "بۆ دایکی ئازیزم: کاتێک کۆتا گەشتی خۆت دەست پێ دەکەیت بۆ پەیوەندیکردن بە باوکە خۆشەویستەکەمەوە، دەمەوێت بە سادەیی بڵێم: سوپاس، سوپاس بۆ خۆشەویستی و پەرۆشیتان بۆ خێزانەکەمان و بۆ بنەماڵەی گەلان کە ئەو هەموو ساڵە بە پەرۆشەوە خزمەتتان کردووە. چارڵز گوتی "با فڕینی فریشتەکان و گۆرانی چڕینیان ئاسوودەییت پێ ببەخشێت."
پاشای نوێ گوتیشی "شوێن پێی دایکی دەکەوێت و هەنگاوەکانی دایکی هەڵدەگرێت."