Accessibility links

ئەردۆغان دەڵێت سیاسەتەکانی ڕۆژئاوا بەرامبەر بە ڕووسیا دروست نین


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت پێیوایە سیاسەتە "وروژێنەرەکانی" ڕۆژئاوا بەرامبەر بە ڕووسیا دروست نین، ئەوەش دوای ئەوەی یەكێتی ئەوروپا و گروپی حەوت وڵات پێشنیازی سنووردارکردنی نرخی گازی ڕووسیایان کرد.

پێشتر ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا هەڕەشەی ڕاگرتنی هەموو پێداویستییەکانی کردبوو ئەگەر یەکێتی ئەوروپا هەنگاوێکی لەو شێوەیە بنێت، ئەمەش مەترسییەکانی سنووردارکردنی گازی لە هەندێک لە دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهان لەم زستانەدا زیادکردووە.

ئەردۆغان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند لەبەرئەوەی ڕۆژئاوا ئەم ڕێبازانە لەسەر بنەمای وروژاندن دەدات مەحاڵە بتوانرێت بگات بە ئەنجامێک، گوتیشی وڵاتانی تر نابێت ڕووسیا بە کەم بزانن. ئەردۆغان ئەم قسانەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ سەرۆکی سەربیا ئالیکساندەر ڤوچیچ لە بێڵگراد کرد.

XS
SM
MD
LG