Accessibility links

چوار مووشەک ئاڕاستەی دەوروبەری گوندێکی سەر بە ناحیەی خەلیفان کران


شەوی دووشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان چوار مووشەک ئاڕاستەی دەوروبەری گوندی تاراوەی ناحیەی خەلیفانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کران. ئەمە بەپێی کاربەدەستێکی ناوچەکە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو مووشەکانە زیانی گیانی و مادیان لێ نەکەوتووەتەوە.

هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند"چوار مووشەک ئاڕاستەی دەوروبەری گوندی تاراوەی ناحیەی خەلیفان کراون و تا ئێستاش بەپێی زانیارییەکان هیچ زیانی گیانی و مادی نەبووە".

وتیشی " یەکەم جارە ئـەو مووشەکانە ئاڕاستەی ئەو شوێنە دەکرێن پێشتر نەکراون."

سەبارەت بەوەی کە ئـەو مووشەکانە لە کوێوە ئاڕاستە کراون و بۆچی ئاڕاستە کراون ؟

هەلگورد شێخ نەجیب دەڵێت "مووشەکەکان لەکوێوە ئاڕاستە کراون و ئامانجیان چیە؟ ئەمەیان تا ئێستا بە دیارنەکەوتووە و بەدەستمان نەگەیشتووە و هێزە ئەمنیەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و خەریکی لێکۆلینەوەن".

ئایا هیچ هێزێکی چەکدار لەو شوێنەی کە مووشەکی ئـاڕاستە کراوە بوونیان هەیە، وەکو پەکەکە و هێزە کوردییەکانی تر؟

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گووتی " هەن بەڵام بە دیاریکراوی لەو شوێنەی کە مووشەکی ئاڕاستە کراوە نین، لەو نزیکانە نین بۆیە خەریکی لێکولینەوەین."

لە لایەکی ترەوە سەبارەت بە فرۆکەخانەی هەریر و سنووری ناحیەی هەریر، کاروان کەریم خان بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" لە فڕۆکەخانەی هەریر و سنووری ناحیەی هەریر هیچ حاڵەتێکی هێرشکردن و نائاسایی ئەمنی ڕووینەداوە".

بەپێی میدیاکانی هەرێمی کوردستان بە فرۆکەی بێفرۆکەوان هێرشکراوەتە سەر ئۆتۆمبێلێکـ بەڵام هێشتا پشتراست نەکراوەتەوە.

هاوکات دژه تیرۆری کوردستان لە فەیسبوکەکەی خۆی دەڵێت " فڕۆکەی بێفڕۆکەوان مەفرەزەیەکی چەکدارانی پەکەکە لە دۆڵی بالیسان دەکاتە ئامانج.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، کاتژمێر 20:10ی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئەیلوولی 2022، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو مەفرەزەیەکی چەکدارانی پەکەکەی لە دۆڵی بالیسان کردە ئامانج.
بە گوێرەی زانیارییەکان، مەفرەزە چەکدارەکەی پەکەکە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕینەوە دەرباز بوون و لە دۆڵی بالیسان لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراونەتە ئامانج، دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەکانیان لەو بارەوە دەست پێ کردووە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:30 0:00
XS
SM
MD
LG