Accessibility links

لیز ترەس سەرۆک وەزیری نوێی بەریتانیا


پارتی پارێزگارانی بەریتانیا خانم لیز ترەسی هەڵبژارد هەتا شوێنی بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیری بەریتانیا بگرێتەوە. بەمەش دەبێتە سێیەم ژن لە مێژووی بەریتانیا ئەم پۆستە گرنگە بگرێتەدەست.

پارتی پارێزگاران ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی ڕاگەیاند و لیز ترەس بە دەنگی 81326 ئەندامی پارتەکەی لە ڕیشی سوناک‌ی بردەوە کە 60399 دەنگی بەدەستهێنابوو. واتە بە جیاوازیـیەکی نزیکەی 21 هەزار دەنگ لیز ترەس ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی بۆخۆی تۆمارکرد.

لیز ترەس، تەمەن 47 ساڵ، لە وتارەکەی بۆ پارتەکەی بەبۆنەی سەرکەوتنی، سوپاسی بۆریس جۆنسنی کرد بۆ ئەو کارانەی ئەنجامی دابوون کە لەو پۆستەدا بوو. ڕاشیگەیاند ڕێوشوێنی جدی بگرێتەبەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

چاوەڕوان دەکرێت بریس جۆنسن ڕۆژی سێشەممە نامەی دەست لەکارکێشانەوەکەی بداتە دەستی شاژنی بەریتانیا کە لە ئێستادا لە سکۆتلاندە. پاشان لیز ترەس لیستی ئەندامانی کابینەی حکومەتەکەی پێشکەش بە شاژن ئێلیزابێث دەکات.

XS
SM
MD
LG