Accessibility links

ئێران ئامادەیی خۆی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەڕەشەی بایۆلۆجی و کیمیایی دووپات دەکاتەوە


تاران
تاران

ته‌له‌فزیۆنی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویکردەوە، به‌رپرسێکی سه‌ربازی ئێران دووپاتی کردوەتەوە‌ که‌ کۆماری ئیسلامی ئاماده‌یه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی بایۆلۆجی و کیمیایی.

عەمید مەهدی فەرەحی بریکاری وەزیری بەرگری رایگەیاند، وەزارەتەکە "51 شاری وڵاتەکەی بە دامەزراوە و کەرەستەی پێویست بۆ ئەو مەبەستە ئامادە کردوە."

فەرەحی باسی لەوەشکردووە، "بارەگایەکی بەرگری دامەزراوە بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی وەک دەستنیشانکردن و چاودێریکردنی هەڕەشەکان، هەروەها پڕکەرەسەکردن و ڕێکخستنی ژێرخانەکان بە ئامانجی بەڕەنگاربونەوەی ئەو هەڕەشانە".

فەرەحی جەختی لەوە کردۆتەوە کە وەزارەتەکە "ئێستا لە دۆخێکدایە ڕێگای پێدەدات مەترسییەکان دەستنیشان بکات بەهۆی ئەو ژێرخانانەی کە ئامادە کراون بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرە هەڕەشەیەکی بایۆلۆجی و تیشکدار و کیمیایی".

جێی باسە لە کاتی شەڕی نێوان عێراق و ئێراندا شاری سەردەشت لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران بە چەکی کیمیایی لە لایەن هێزەکانی سەدام حسێن هێرشی کرایە سەر.

دەرەنجامی فەرمی بۆردومانەکەی کە لە 28ی مانگی 6 دا ئەنجامدرا، گەیشتە 119 کوژراو و هەزار و 518 بریندار، ئاماژە بەوە کراوە کە تا ئەمڕۆش بەشێکی زۆر لە دانیشتوانی شارەکە بەدەست کاریگەرییەکانی هێرشەکەوە دەناڵێنن، ئەم بۆردومانە یەکەم بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بوو دژ بە گردبوونەوەیەکی مەدەنی.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG