Accessibility links

گوژمی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ پاکستان بەردەوامە و ژمارەی ئەوانەی بەهۆی لافاوەکەوە گیانیان لەدەستداوە لە زیادبووندایە


بەرپرسان ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند ئەو فڕۆکانەی کە پێداویستی فریاگوزاری نوێیان بارکردووە لەڕێی سازکردنی پردێکی ئاسمانی مرۆییەوە بەرەو پاکستان کەوتونەتە ڕێ، ئەو وڵاتەی کە بەهۆی لافاوەوە هەندێک لە ناوچەکانی زیانی زۆریان بەرکەوتووە، لەکاتێکدا ژمارەی کوژراوەکان هەزار و 200 کەسی تێپەڕاندووە، خێزان و منداڵەکان مەترسی ئەوەیان لەسەرە کە دووچاری نەخۆشی و بێ ماڵی و بارودۆخێکی خراپی گوزەران ببنەوە.

نۆیەمین هاوکاری میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی و یەکەم هاوکاری ئۆزبەکستان دوایین گەشت بوون کە شەوی ڕابردوو گەیشتنە ئیسلام ئاباد.

بەپێی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە، دوو فڕۆکەی دیکەی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی و قەتەرەوە بۆ هاوکاری درەنگانێکی ڕۆژی هەینی دەگەنە پاکستان و شەمەندەفەرێکی تورکیاش کە کەلوپەلی فریاگوزاری بۆ قوربانیانی لافاوەکە هەڵگرتبوو لە ڕێگادا بوو بۆ ئەو وڵاتە هەژارە.

هاوكات شاندێكی توركیا به سەرۆكایەتیی وەزیری ناوخۆی تورکیا سولەیمان سۆیلو لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی پاكستان كۆبووەوه و سەره خۆشی خۆیان ڕاگەیاند بۆ قوربانیانی زیانەكانی لافاوەکە. چەند بەرپرسێک وەرزی نائاسایی و لافاویان بە هۆکاری گۆڕانی کەشوهەوا زانی، لەنێویاندا سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، کە سەرەتای ئەم هەفتەیە داوای لە جیهان کرد "ڕۆیشتن بەدەم خەوەوە" لەم قەیرانە کوشندەیەدا ڕابگرن.

گوتێرێش لە 9 ی ئەم مانگەدا سەردانی پاکستان دەکات بۆ گەشتکردن بۆ ئەو ناوچانەی کە دووچاری لافاو بوونەتەوە و لەگەڵ بەرپرسان کۆدەبێتەوە.

ماتیۆ سالتمارش، وتەبێژی UNHCR ئاماژەی بەوەشکردووە، بە خێرایی چادرەکان بنێرن، هەروەها بەتانی, ڕووپۆشی پلاستیکی و سەتڵ و کەلوپەلی دیکەی ناوماڵ بۆ قوربانیانی لافاوەکە بنێرن.

سەرچاوە/ ئەسۆشەیتد پرێس

XS
SM
MD
LG