Accessibility links

تویتەر دوگمەی ئێدیتکردن تاقیدەکاتەوە و دەیدات بەو بەکارهێنەرانی کە پارەدەدەن

کۆمپانیای تویتەر ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند خەریکی تاقیکردنەوەی دوگمەی ئێدیتکردن (یاخود دەستکاریکردنی پۆست دوای بڵاوکردنەوە) کە زۆر کەس داوایان دەکرد چەند هەفتەیەکی دیکە دەیخاتە بەردەم ئەو بەکارهێنەرانەی کە پارەدەدەن.

ساڵانێکە بەکارهێنەرانی تویتەر داوای توانای دەستکاریکردنی تویتەکانیان دەکەن دوای بڵاوکردنەوە بە مەبەستی چاککردنی هەڵەکانی وەک هەڵەی تایپکردن.

فەیسبووک ئەو تایبەتمەندییەی هەیە و هەموو کەسێک دەتوانێت دوای بڵاکردنەوەی پۆستەکەی دەستکاری بکات. بەڵام تویتەر تا ئێستا نەیویست بوو ئەو خزمەتگوزارییە بخاتە بەردەم بەکارهێنەرانی.

تویتەر لە بڵۆگێکدا ڕایگەیاند بەکارهێنەران دەتوانن لە ماوەی 30 خولەکدا دوای بڵاوکردنەوەی تویتەکانیان "چەند جارێک" دەستکاری بکەن.

تویتەکانی دەستکاریکراو ئایکۆن و مۆری کاتیان دەبێت بۆ ئەوەی پیشانی بدەن کەی دوایین جار دەستکاری پۆستەکە کراوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG