Accessibility links

شارێکی 21 ملیۆن کەسی چینی بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەرەنتین دەکرێت


هاتوچۆکردنی نزیکەی 21 ملیۆن کەس لە شاری چێنگدوی چین ڕۆژی پێنجشەممەدا سنووردارکرا دوای ئەوەی دەسەڵاتداران هەوڵی کۆنترۆڵکردنی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کرۆنایان دەدا.

چین یەکێکە لە مەزنترین ئابوورییەکانی جیهان کە سیاسەتی سفر-کۆڕۆنا پیادەدەکات، واتا ڕێوشوێنی توند دەگرێتە بەر تا ئەو کاتەی هیچ کەیسێکی نەخۆشی کۆڕۆنا لە وڵاتەکەی نامێنێت.

شاری چێنگدو، لە باشووری ڕۆژئاوا،بووە دوایین شار کە سنووردارکردنی هاتووچۆی ڕاگەیاند، لە ئاگادارییەکی فەرمیدا ڕایگەیاند کە دانیشتووان دەبێت لە کاتژمێر 6 ی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە بەکاتی ناوخۆ "لە ماڵەوە بمێننەوە" بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلێکی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، هەر ماڵێک ڕێگەی پێدەدرێت ڕۆژانە یەک کەس بنێرێتە دەرەوە بۆ کڕینی کەلوپەلی خواردن و کەلوپەلی سەرەکی، بەمەرجێک لە 24 کاتژمێری پێشوودا پشکنینەکەیان نێگەتیڤ بووبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە نێوان ڕۆژانی پێنجشەممە بۆ یەکشەممە سەرجەم دانیشتووان پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ دەکرێت، داواشیان لێکردوون شارەکە بەجێ نەهێڵن مەگەر "بەتەواوی پێویست بێت."

حکومەتی شارەکە لە ئاگادارییەکی جیادا ڕایگەیاندووە، ڕۆژی پێنجشەممە 157 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی ناوخۆیی تۆمارکردووە، لەو ژمارەیەش 51 کەس هیچ نیشانەیەکیان دەرنەکەوتووە.

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG