Accessibility links

پارێزەرێک: بڕیار لەسەر كەیسی پێنج لە زیندانیانی شیلادزێ دراوە كە شمولی ئازادكردنی بە مەرج ناکەن


ڕۆژی چوارشەممە بڕیاری دادگای كەتنی دەشتی هەولێر سەبارەت بە پێنج لە سزادراوانی شیلادزێ دەرچوو كە تێیدا ڕەتی كردووەتەوە ئەو پێنج سزادراوەی شیلادزێ بە مەرج ئازاد بكرێن بۆیە پێویستە ماوەی سزادانەكەیان تەواو بكەن كە بە دوو ساڵی زیندانی سزادرابوون ئەمە بەپێی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی شیلادزێ .

لەمبارەیەوە ڕێڤینگ یاسین لە تیمی پارێزەری سزادراوانی شیلادزێ بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند" ئێمە وەك تیمی پارێزەران لە هەفتەی ئایندەدا ئەو بڕیارەی دادگای كەتنی دەشتی هەولێر تەمیز دەكەینەوە و ئومێدی ئەوەمان هەیە كە ئەنجامی باشی هەبێت، بڕیار لەسەركەیسی پێنج لە زیندانیانی شیلادزێ دراوە كە شمولی ئازادكردنی بەمەرج ناکەن."

ئەو پێنج كەسەی شیلادزێ كە لە لایەن دادگاوە سزادرابوون پێكهاتبوون لە كوڤان تارق، نێچیر بەدیع، یوسف شەریف، مەحمود ناجی و ئەمجەد یوسف.

بۆ وەرگرتنی ڕای ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان دەنگی ئەمەریكا پەیوەندی بە گوتەبێژی ئەنجومەنی دادوەریەوە دەكات بەڵام بەردەست نەبوو.

ئەو پارێزەرە دەشڵێت" ماوەی سزادانی ئەو پێنج كەسەی شیلادزێ 2 ساڵە كە بڕیار وایە 15ی یەک حوكمەكەیان تەواو بكەن و ئازاد بكرێن، بەڵام دەبوایە 15ی شەش دادگا بڕیاری هەبوایە، بەڵام دوایخست و ڕۆژی چوارشەممەش دادوەر ڕەتی كردووەتەوە كە ئەمانە شمولی ئازادكردنی بە مەرج بکەن، كەواتە حوكمی خۆیان دروست وەردەگرن، بەڵام ئێمە وەك تیمی پارێزەران تەمیزی دەكەینەوە.

ئەم پێنج كەسەی شیلادزێ بە تۆمەتی تێكدانی ئاسایشی نشتیمانی بە دوو ساڵ زیندانی سزادرابوون بەڵام لە لایەن پارێزەرانی ئەو پێنج سزادراوە و كەسوكاری سزادراوان تۆمەتەكان ڕەتكراونەتەوە و پێیان وایە ئەو پێنج كەسە چالاكوانی مەدەنی بوون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:31 0:00

XS
SM
MD
LG