Accessibility links

ئێران بە دوای گەرەنتی بەهێزتری ئەمەریکادا دەگەڕێت بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوکی


وەزیری دەرەوەی ئێران لە مۆسکۆ ڕایگەیاند "ئێران پێویستی بە گەرەنتی بەهێزترە لە واشنتۆن بۆ بوژاندنەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکەی ساڵی 2015" هەروەها گوتیشی "پێویستە دەزگای چاودێری ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستبەرداری ئەو لێکۆڵینەوانە ببن کە پاڵنەری سیاسی لە پشتەوەیە" سەبارەت بە پڕۆگرامە ئەتۆمیەکەی تاران.

ئەم لێدوانەی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە کاتێکدایە کە ئێران پێداچوونەوە بە وەڵامی واشنتۆن دا دەکات بۆ دەقێکی کۆتایی کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە داڕێژراوە و ئامانجی تێپەڕاندنی گیرخواردنی هەوڵەکانی زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکەی ساڵی 2015 یە.

ئەمیر عبدوڵڵاهیان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند "ئێران بە وردی پێداچوونەوە بە دەقە داڕێژراوەکەی یەکێتی ئەوروپادا دەکات. ئێمە پێویستمان بە گەرەنتی بەهێزتر هەیە لە لایەنی بەرامبەرەوە، بۆئەوەی ڕێککەوتنێکی بەردەواممان هەبێت، پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان دەستبەرداری ئەو لێکۆڵینەوانە بێت کە پاڵنەری سیاسییان لە پشتەوەیە."

ڕێکەوتننامەکەی ساڵی 2015 لە مانگی 3 ی ساڵی ڕابردوودا نزیکببۆوە لە زیندووبوونەوە، بەڵام بە شێوەیەکی سەرەکی بەهۆی پێداگری ئێران لەسەر لابردنی سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکانی ئەمەریکادا بەرەو پێشچوونەکانی وەستاند.

لە ساڵی 2018 سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ڕێککەوتنە ناوکییەکە کشایەوە و سزا توندەکانی ئەمەریکای سەپاندەوە بەسەر تاراندا، ئەمەش وایکرد تاران دەست بکات بە پێشێلکردنی بەندەکانی پەیماننامەکە بۆ سنوردارکردنی بەرنامە ئەتۆمیەکەی.


سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG