Accessibility links

د. فازڵ نەبی: هه‌تا نرخی نه‌وت به‌رزبێت هه‌رێم ده‌توانێت به‌ بودجه‌ی خۆی به‌بێ ئه‌وه‌ی پشت به‌ به‌غداد ببه‌ستێت مووچه‌ی خه‌ڵک بدات


پڕۆفیسۆر د.فازڵ نه‌بی

پڕۆفیسۆر د. فازڵ نەبی پسپۆڕی بواری ئابوری کە هاوکات لە پێشووتردا بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی عێراق بوو دەڵێت" به‌غداد له‌ساڵی 2021 ته‌نها چوارجار 200 ملیاره‌كه‌ی ناردووه‌ بۆ هەرێم، هەروەها له‌ساڵی 2022ش ته‌نها سێ جار 200 ملیاره‌كه‌ی ناردووه‌ كه‌واته‌ ئه‌و 200 ملیاره‌ كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه‌، هه‌رێم توانویه‌تی له‌ماوه‌ی ئه‌و پێنج مانگه‌ی كۆتایی به ‌بودجه‌ی خۆی مووچه‌ی خه‌ڵک ده‌دات، بۆیه‌ ئینشائه‌ڵا كێشه‌ دروست نابێت هه‌تا نرخی نه‌وت به‌رزبێت هه‌رێم ده‌توانێت به‌بودجه‌ی خۆی به‌بێ ئه‌وه‌ی پشت به‌به‌غداد ببه‌ستێت مووچه‌ی خه‌ڵک بدات، به‌ڵام خوانه‌خواسته‌ ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت بێته‌خواره‌وه‌ ئه‌وكات هه‌ندێک گرفت دروست ده‌بێت، هه‌تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی نییه‌ به‌ بۆچونی من ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان تۆزێكی تر له‌ چاكسازیه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت له‌بنه‌ڕه‌تدا پێویستیان به‌ به‌غداد نابێت و خۆیان ده‌توانن پشت ببه‌ستن به‌خۆیان و مووچه‌ی خه‌ڵكیش بده‌ن. "


" هۆكاره‌كه‌ی زیاتر سیاسیه‌ "

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی، ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هۆكاره‌كه‌ی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ڕایگه‌یاند"حكومه‌تی عێراقی هه‌تا كۆتایی ساڵ ده‌توانێت بودجه‌ خه‌رج بكات ؟
پڕۆفیسۆر د. فازڵ نەبی بریکاری دەڵێت" بێگومان هۆكاره‌كه‌ی زیاتر سیاسیه‌ بۆیه‌ ئه‌و قسانه‌ی كردووه‌ بۆئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌ویش تۆزێک فشار بكات كه‌ حكومه‌تی نوێ دابمه‌زرێت له‌ عێراق، هه‌موویان به‌شداربن له‌دانانی حكومه‌تی نوێ بۆئه‌وه‌ی حكومه‌تی نوێ لانیكه‌م بتوانێت بودجه‌ی ساڵی 2020-2023 له‌ئێستاوه‌ كه‌ ئاماده‌یانكردووه‌ بینرێنه‌ په‌رله‌مان و په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وه‌ زیاتر لایه‌نه‌ سیاسیه‌كه‌یه‌ زیاتر له‌وه‌ی كه‌ لایه‌نی هونه‌ری تێدابێت، چونكه‌ له‌لایه‌نی هونه‌ری گرفتێكی گه‌وره‌ نییه‌، ته‌نها گرفته‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ دووساڵ نه‌توانراوه‌ له‌2022 و له‌2023 ئه‌گه‌ر هاتوو حكومه‌ت دانه‌مه‌زرا، وه‌ په‌رله‌مان دانه‌نیشت و بودجه‌ی 2020-2023 دانه‌نراو په‌سه‌ند نه‌كرا ئه‌وه‌ به‌گوێره‌ی یاسای ئیداره‌ی دارایی حكومه‌ت هه‌رده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر بودجه‌ی 2021. "

" ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ 2021 دامه‌زراون له‌ 2022 بۆ 2023 هه‌ردووكیان كێشه‌ی مووچه‌یان بۆ دروست ده‌بێت "

پڕۆفیسۆر د. فازڵ نەبی ئاماژەی بەوەکرد" له‌و ماوه‌یه‌ی دوای 2021 كۆمه‌ڵێک خه‌ڵک دامه‌زرا ئه‌و خه‌ڵكانه‌ (تخصیصات) یان نییه‌ كێشه‌یان بۆ دروست ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی هه‌تا ساڵی 2021 دامه‌زراون هیچ كێشه‌یان نییه،‌ به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ 2021 دامه‌زراون له‌ 2022 بۆ 2023 هه‌ردووكیان كێشه‌ی مووچه‌یان بۆ دروست ده‌بێت ئه‌وه‌ لایه‌نێكی گرنگه‌، لایه‌نی دووه‌م له‌ 2022 و 2023 حكومه‌ت ناتوانێت هیچ پرۆژه‌یه‌كی نوێ بكات له ‌كاتێكدا كه‌ حكومه‌ت داهاتێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه‌ مانگانه‌ نزیكه‌ی 11 ملیار دۆلاری هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر 4 ملیار دۆلاری به‌كاربێت بۆ بودجه‌ ئه‌ویتر هه‌مووی زیاد ده‌مێنێته‌وه‌ كه‌واته‌ پێویست به‌وه‌ ده‌كات كه‌ حكومه‌تێک بێته‌ بوون بۆئه‌وه‌ی بتوانێت كۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ی نوێ له‌عێراق بكات كه‌ عێراق زۆر پێویستی به‌پرۆژه‌ی نوێ هه‌یه،‌ پاره‌ هه‌یه‌ به‌ڵام ناتوانرێت پرۆژه‌ بكرێت ئه‌وه‌ كێشه‌كه‌یه‌ بۆیه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌یه‌وێت فشارێک بكات، به‌ڵكو براده‌ران لە هه‌ردوو ڕه‌وتی سه‌دری و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بتوانن به‌یه‌كه‌وه‌ دابنیشن، وه‌ په‌رله‌مان بتوانێت دابنیشێت حكومه‌تێكی كاتیش بێت، به‌ڵام حكومه‌تێک پێكبهێنن ئه‌و حكومه‌ته‌ بتوانێت بودجه‌ بنێرێته‌ په‌رله‌مان و په‌له‌مانیش په‌سه‌ندی بكات ئینجا ئه‌وكاته‌ كێشه‌ نییه‌ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان خۆیشی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ گرفتیان نابێت له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ 2023 بودجه‌یه‌كی نوێی هه‌یه‌. "

" په‌رله‌مان ناتوانێت به‌ حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر بڵێت ناتوانیت هیچ خه‌رج بكه‌یت "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ نه‌كرا له‌ڕووی یاساییه‌وه‌ ده‌بێته‌هۆی جۆرێک له‌ناكۆكی له‌نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراقدا، لەکاتێکدا به‌شێک له‌ یاساناسان كه‌ ئه‌م په‌رله‌مانه‌ ده‌سه‌ڵاتی نییه‌ به‌سه‌ر ئه‌م حكومه‌ته‌دا، چونكه‌ حكومه‌ته‌كه‌ خۆی كاربه‌رێكه‌ره‌، به‌ڵام بۆكاروباری ڕۆژانه‌ی پێویستی به‌ خه‌رجكردنی بودجه‌یه‌ک هه‌یه‌ ئایا په‌رله‌مان ده‌توانێت به ‌بڕیارێک ڕێگه‌نه‌دات به‌ حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر بودجه‌ خه‌رج بكات؟

پرۆفیسۆر د. فازڵ نەبی وتی" نه‌خێر ئه‌وه‌ ناكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی یاسای ئیداره‌ی دارایی هه‌یه‌ به ‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ حكومه‌ت مافی هه‌یه‌ پشت ببه‌ستێت به‌ بودجه‌ی ساڵی پێشووتر له‌و ساڵه‌ی كه‌ بودجه‌ی نییه،‌ به‌ڵام به‌مه‌رجێک ته‌نها دووشت ده‌توانێت خه‌رج بكات، یه‌كێكیان خه‌رجی ته‌شغیلی-به‌كاربردن ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌رج كراوه‌ له‌ساڵی 2021 ده‌توانێت ئه‌وه‌ له‌ 2022 خه‌رج بكات، دووه‌م، ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌ به‌رده‌وامن چونكه‌ پرۆژه‌ هه‌یه‌ به ‌ساڵێک ته‌واو نابێت پێویستی به‌ 2-3 ساڵه،‌ به‌ڵام ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌ساڵی 2021 ده‌ستپێكراون بۆ ئه‌وانه‌ش ده‌توانێت پاره‌ خه‌رج بكات، به‌ڵام ناتوانێت هیچ پرۆژه‌یه‌كی نوێ بكات، ناتوانێت خه‌ڵک دابمه‌زرێنێت ئه‌وه‌ كێشه‌كه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌وانی تر هیچ كێشه‌ نییه‌ په‌رله‌مان ناتوانێت به‌ حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر بڵێت ناتوانیت هیچ خه‌رج بكه‌یت. "

" به‌ڵام خوانه‌خواسته‌ ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت بێته‌خواره‌وه‌ ئه‌وكات هه‌ندێک گرفت دروست ده‌بێت، بۆیه‌ ئێستا ده‌مێكه‌ ئه‌و 200 ملیاره‌ ڕاوه‌ستاوه‌ "

دەربارەی ئەوەی کاریگەری ئەو دۆخەی سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند، چی دەبێت لەسەر هەرێمی کوردستان، بەتایبەت ناردنی دوو سەد ملیارەکە لە بەغدادەوە بۆ هەرێمی کوردستان؟
پڕۆفیسۆر د. فازڵ نەبی دەڵێت"سه‌باره‌ت به‌ 200 ملیاره‌كه‌ ئه‌وه‌ ڕێككه‌وتنێكه‌ له ‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی به‌غداد واته‌ لایه‌نی یاسایی تێدا نییه،‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین له‌ماوه‌ی ئه‌وه‌ ساڵه‌دا كه‌ وا مانگی هه‌شتیشمان ته‌واو كرد واته‌ ده‌كاته‌ 19 مانگ حكومه‌تی عێراق له‌و ماوه‌یه‌ ته‌نها حه‌وت مانگ 200 ملیاره‌كه‌ی ناردووه‌ و زۆر ده‌مێكه‌ ڕاوه‌ستاوه‌ و حكومه‌تی به‌غداد ناینێرێت، واته‌ حكومه‌تی به‌غداد له‌ساڵی 2021 ته‌نها چوارجار 200 ملیاره‌كه‌ی ناردووه‌، وه‌ له‌ساڵی 2022ش ته‌نها سێ جار 200 ملیاره‌كه‌ی ناردووه‌ كه‌واته‌ ئه‌و 200 ملیاره‌ كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه‌، هه‌رێم توانویه‌تی له‌ماوه‌ی ئه‌و پێنج مانگه‌ی كۆتایی به‌ بودجه‌ی خۆی مووچه‌ی خه‌ڵک ده‌دات، بۆیه‌ "ئینشائه‌ڵا" كێشه‌ دروست نابێت هه‌تا نرخی نه‌وت به‌رزبێت هه‌رێم ده‌توانێت به‌بودجه‌ی خۆی به‌بێ ئه‌وه‌ی پشت به‌ به‌غداد ببه‌ستێت مووچه‌ی خه‌ڵک بدات، به‌ڵام "خوانه‌خواسته‌" ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت بێته‌خواره‌وه‌ ئه‌وكات هه‌ندێک گرفت دروست ده‌بێت، بۆیه‌ ئێستا ده‌مێكه‌ ئه‌و 200 ملیاره‌ ڕاوه‌ستاوه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه‌ نییه‌. "

بۆچی هه‌رێمی كوردستان باسی ئەو دوو سەد ملیارە ناکات، لەکاتێکدا وەک خۆت دەڵێی چەند مانگە ئەو دوو سەد ملیارە نەهاتووە، ئایا په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌وه‌ی دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان به‌وشێوازه‌ باشه‌؟

لە وەڵامدا د. فازڵ نەبی وتی" به‌ڵی یه‌كه‌م دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان باشه‌ ئێستا، دووه‌م ئه‌وان ئه‌و كێشه‌یان به‌ستۆته‌وه‌ به‌ مه‌سه‌له‌ی نه‌وته‌وه‌، وه‌ هه‌رێمی كوردستانیش وه‌كو سیاسه‌تی ستراتیژی خۆی نایه‌وێت نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ست بكات، هه‌تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی نییه‌ به‌ بۆچونی من ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان تۆزێكی تر له‌چاكسازیه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت له‌بنه‌ڕه‌تدا پێویستیان به‌ به‌غداد نابێت و خۆیان ده‌توانن پشت ببه‌ستن به‌خۆیان و مووچه‌ی خه‌ڵكیش بده‌ن . "

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:23 0:00

XS
SM
MD
LG