Accessibility links

هۆشداری تەندروستی و یاسایی لە زیاد بوونی بەکارهێنەرانی مادەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان دەدرێت


ساڵانە و لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەڕێوبەرایەتیە جیاجیاکانی ئاسایش و پۆلیسەوە، بازگانان و بەکارهێنەرانی مادەی هۆشبەر بە بڕی جیاجیاوە دەستگیر دەکرێن، پزیشکان کردنەوەی نۆڕینگەی ڕاهێنانەوەی تەندروستی و دەروونی بە گرنگ دەزانن لە هەرێمی کوردستان و دادوەرانیش دەڵێن یاسای نوێی مادە هۆشبەرەکان فراوانە و گرنگە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت

بڵاوبوونەوەی مادە جۆرا و جۆرەکانی هۆشبەر بە ڕێژەیەکی فراوان لە هەرێمی کوردستان بە مەترسی دەزانرێت و هۆشداریش دەدرێت لە ئاڵودەبوونی گەنجان و لاوان ، بەشێک لە دادوەرانیش دەڵێن یاسای نوێ ژمارە 1 ساڵی 2020 فراوانترە لە یاساکەی پێش خۆیی و گرنگە یاساکەوەک خۆی جێبەجێ بکرێت و ڕێوشوێنی توندتر لەبەرامبەر بازرگانانی مادەی هۆشبەر بگیرێت کە تەنها لە شەش مانگی ئەم ساڵدا 981 کلیلۆ مادەی هۆشبەر لە سلێمانی دەستی بەسەرگیراوە.

دادوەر بەختیار محمد عەلی لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند ئەو یاسانوێیەی کە پەرلەمانی کوردستان دەریکردووە یاسایەکی فراوان و گرنگە ،هەموو سیاقە نێودەوڵەتیەکانی تێدا ڕێزلێگیراوە ، ئەو لیژنە باڵایەی کە پێکهاتووە و وەزارەتی تەندروستی تێدایە و ژمارەیەک دەسەڵاتی پێداوە ، یاسەکە کار لەسەر ڕواندنی مادەی هۆشبەر تا سزایی کۆتایی دەکات، بەڵام پێویستە چاوەڕێی کات بکەین بزانین بە پێی واقیع چەنێکی گونجاوە و چەندێکی کاری لەسەر دەکرێت".

د. جەعفر عومەر پزیشکی دەروونی لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند "هۆکاری بە کارهێنانی مادەی هۆشبەر هۆکاری سەرەکی ئەو چێژەیە کە لێی وەردەگرێت ، ئەوەش دەرەنجامی ئەوەیە کە کێشەیەکی هەیە دەیڕەوێنتەوە و یان لابردنی سکالایەکی دەروونیە، لە قۆناغی هەرزەکاریدا کەسێک فشارێکی دەرووونی لەسەرە ، توشی کۆمەڵێک ناڕەحەتی دەبێت ئەمەش ناچاری دەکات پشت بەو مادەزیانبەخشە ببەستێت ئەمەش زۆرجار پەیوەندی بە کەسایەتی کەشەکانەوە هەیە".

بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادەهۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستاندا ، هەرکەسێک هەرکەسێک بازرگانی بە مادەهۆشبەرەکانەوە بکات یان بەرهەمی بهێنێت،بە زیندانی هەتا هەتایی و پێبژاردنێک لە 15 ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە 30 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت سزدادەرێت،ئەو کەسانەش کە بەکاریدەهێنن بە سزایی زیندارینکردن لە ساڵێک تا سێ ساڵ سزادەدرێن بە پێبژاردنێک لە پێنج ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە 10 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت،لە ماوەی 6 مانگی ڕابردوشدا 240 کەس لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر کراونکە 299کەسیان لە ڕگەزی نێر و 11 کەسیان لە ڕەگەزی مێ بوون هاوکات 67 کەسیان بازرگان بوون و 173 بەکارهێنەر .

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:11 0:00

XS
SM
MD
LG