بەرپرسانی تورکیا، فینلاند و سوید ڕۆژی هەینی ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی لە چەند مانگی داهاتوودا بەردەوام بن لە کۆبوونەوەکان بۆ تاوتوێکردنی نیگەرانییە ئەمنییەکان کە تورکیا وەک پێشمەرجێک بۆ ڕێگەدان بە هەردوو وڵاتی باکووری ئەوروپا بۆ پەیوەستبوون بە هاوپەیمانی سەربازی ناتۆوە وروژاندویەتی.
بەرپرسانی ئەو سێ وڵاتە ڕۆژی هەینی یەکەم کۆبوونەوەی لەو جۆرەیان لە شاری ڤانتا لە باشووری فنلاند ئەنجامدا.
پێکا هاڤیستۆ وەزیری دەرەوەی فینلاند ڕایگەیاند؛ ئامانج لە کۆبوونەوەکە دروستکردنی پەیوەندی و دانانی ئامانجە بۆ هاوکارییەکان کە وڵاتان لەسەری ڕێککەوتوون بە واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە لوتکەی مەدریدی ناتۆ لە مانگی 7 ی ڕابردوودا.
وەزارەتی دەرەوەی فنلاند دوای کۆبوونەوەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "بەشداربووان باسیان لە هەنگاوە کۆنکرێتییەکان بۆ جێبەجێکردنی یاداشتنامەی سێ قۆڵی کرد و ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی میکانیزمەکە لە ماوەی وەرزی پایزدا لەسەر ئاستی پسپۆڕان بەردەوام دەبێت".
ئەو دوو وڵاتەی باکوور وەک کاردانەوەیەک بۆ لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا داوای ئەندامێتیان لە ناتۆ کرد، بەڵام ڕووبەڕووی دژایەتی تورکیا بوونەتەوە کە تۆمەتباریان دەکات بە سەپاندنی گەمارۆی چەک بەسەر ئانکەرە و پشتیوانی لەو گروپانەی کە بە تیرۆریستیان دەزانێت.
نوسینگەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند؛ لایەنەکان ڕێککەوتوون لەسەر چڕکردنەوەی هاوکارییەکانیان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە "فنلەندا و سوید هاوسۆزی و هاوکاری تەواویان لەگەڵ تورکیادا نیشان داوە لە بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە دەرکەوتەکانی تیرۆردا، هەروەها پابەندبوونی خۆیان دووپاتکردۆتەوە کە پشتیوانی لەو ڕێکخراوانە نەکەن".
مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا داوای لە سوید و فنلاند کردووە ئەو گومانلێکراوانەی کە تورکیا بەدوایاندا دەگەڕێت لەسەر تۆمەتەکانی پەیوەست بە تیرۆر ڕادەستیان بکەنەوە، لە کاتێکدا وڵاتانی باکوور دەڵێن لەسەر ڕادەستکردنەوەی تایبەت ڕازی نەبوون.
وهزارهتی دهرهوهی فنلهندا سهبارهت به كۆبوونهوهكهی ڕۆژی ههینی بێدەنگ بوو و هاوکات ڕهتی كردبووهوه شوێن و كاتی كۆبوونهوهكهی بخاتهڕوو، بهڵام دواتر ڕایگهیاند كه ئهو كۆبوونهوهیە له شاری ڤانتا له نزیك هێلسنكی پایتهخت سازکراوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
تورکیا فینلاند سوید بۆ تاوتوێکردنی نیگەرانییە ئاسایشییەکان لە شاری ڤانتا له نزیك هێلسنكی کۆدەبنەوە