Accessibility links

بڕیارە تیمێک لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەردانی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا بکەن


بەرپرسانی ئۆکرانیا ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند وابڕیارە هەفتەی داهاتوو نوێنەرایەتییەک لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا بکات، دوای ئەوەی بە شێوەیەکی کاتی خامۆشکراوە و هاوکات زیاتر تۆپبارانی ناوچەکە کراوە.

زیانەکانی بۆردومان و ئاگرکەوتنەوە لە هێڵی گواستنەوە لە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی ئەوروپا لە ڕۆژی پێنجشەممەدا ڕوویانداوە و بوونەتە هۆی پچڕانی هێڵی کارەبا لە سەرانسەری ناوچەکەدا و ترسی ڕوودانی کارەسات لە وڵاتەکەدا زیاتر دەکات کە کاتیخۆی کارەساتی ئەتۆمی چێرنۆبیل لە ساڵی 1986 دا تیادا ڕوویداوە.

درەنگانێکی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ لانا زه‌رکاڵ ڕاوێژکاری وه‌زیری وزه‌ی ئۆکرانیا به‌ میدیاکانی ئۆکرانیای ڕاگه‌یاند کە کێشه‌ لۆجستییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی تیمی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی سەردانی کارگه‌ی زاپۆریژیا بکەن که‌ هەر له‌ ڕۆژانی سه‌ره‌تاوە‌ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ڕووسیاوه‌ داگیری کردووه‌ و له‌لایه‌ن کرێکارانی ئۆکرانیایه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت، کار دەکرێت لەسەر دابینکردنی ڕێوشوینەکان لەکاتێکدا وا جەنگەکە 6 مانگی تێپەڕاند.

زێرکاڵ ڕووسیای بەوە تۆمەتبار کرد کە هەوڵی تێکدانی سەردانەکەی داوە. ئۆکرانیا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ڕووسیا لە بنەڕەتدا کارگەکەی بە بارمتە گرتووە و لەوێ چەک هەڵدەگرێت و لەو دەوروبەرەشەوە هێرش دەکات، لە کاتێکدا مۆسکۆ ئۆکرانیا تۆمەتبار دەکات بە بۆردومانی بێباکانە بۆ سەر دامەزراوەکە.

زێرکاڵ ئاماژەی بەوەشکردووە کە "سەرەڕای ئەوەی کە ڕووسەکان رێککەوتن لەسەر ئەوەی ئەنجامدەرانی تیمەکە بە خاکی ئۆکرانیادا بڕۆن، ئێستاش بە دەستی ئەنقەست هەستاون بە سازکردنی هەموو ئەو هەلومەرجانە بۆئەوەی تیمەکە نەگاتە دامەزراوەکە، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دەوروبەری ویستگەکە". بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەخستەڕوو.

سەرچاوە/ ئەسۆشەیتد پرێس

XS
SM
MD
LG