Accessibility links

دیپلۆماتکاری ئیسرائیلی لە تورکیا پێشبینی دەکات لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا باڵیۆز دەستنیشان بکرێت


بەرپرسی کاروباری ئیسرائیل لە تورکیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، دووبارە دەستنیشانکردنەوەی باڵیۆزێک لە ئەنقەرە دەکرێت لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا ئەنجام بدرێت، هاوکات ئەو چاوەڕوانییەی ئیسرائیلیش دووپات دەکاتەوە کە نووسینگەی حەماس لە ئەستەنبوڵ دابخرێت.

ئیریت لیلیان نوێنەری باڵای ئێستای ئیسرائیل لە ئەنقەرە لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، پرۆسەی دووبارە دەستنیشانكردنەوەی باڵیۆز لە توركیا تەنیا بابەتی "كاتە نەوەكو ئەگەر".

لیلیان گوتی "تەنها بەهۆی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیلەوەیە کە ڕەنگە شتەکان لە لایەنی ئیسرائیلەوە دوابکەون بەڵام هیوادارم لە کاتی خۆیدا بکرێت و تەنها چەند هەفتەیەکی دیکە بخایەنێت و پرۆسەکە کۆتایی پێ بێت".

ئیسرائیل لە 1ی مانگی یازدە هەڵبژاردنی گشتی ئەنجام دەدات.

سەرەتای ئەم مانگە تورکیا و ئیسرائیل دوای زیاتر لە چوار ساڵ لە بانگهێشتکردنەوەی باڵیۆزەکانیان ڕێککەوتن لەسەر دووبارە دەستنیشانکردنەوەی باڵیۆزەکانیان، ئەمەش هەنگاوێکی دیکە و خاڵێکی دیکە بوو دوای چەند مانگێک لە باشتربوونی پەیوەندییەکانیان.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG