Accessibility links

کەناڵێکی کۆری: پاپا دەڵێت سەردانی کۆریای باکوور دەکات ئەگەر بە فەرمی بانگهێشت بکرێت

کەناڵی KBSی کۆریای باشوور بڵاویکردەوە، پاپا فرانسیس داوای بانگهێشتنامەیەکی لە کۆریای باکوور کردووە بۆ سەردانی ئەو وڵاتە دابڕاوە.

کەناڵی KBS لە چاوپێکەوتنێکدا کە ڕۆژی پێنجشەممە پەخشکراوە بڵاویکردەوە "هەر کە بانگهێشتیان کردم دەچمە ئەوێ، دەڵێم بانگهێشتم بکەن و ڕەتی ناکەمەوە."

سەردانێکی لەو شێوەیە یەکەم سەردان دەبێت لەلایەن پاپاوە بۆ دەوڵەتێکی دەسەڵاتخوازی تاکەڕەو کە ڕێگە نادات قەشەکان بۆ هەمیشە لەوێ جێگیر بکرێن. زانیارییەکی کەم لەبارەی ئەوەوە هەیە کە چەند هاوڵاتیانی ئەم وڵاتە کاسۆلیکن، یانیش چۆن نەریتییە ئاینییەکانیان جێبەجێدەکەن.

مون جای ئین، سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور کە کاسۆلیکە، داوای لە پاپا فرانسیس کردووە سەردانی کۆریای باکوور بکات و گوتی سەردانەکەی پاپا بۆ پیۆنگ یانگ یارمەتیدەر دەبێت بۆ بنیاتنانی ئاشتی لە نیمچە دوورگەی کۆریادا.

کاتێک لە ساڵی 2018 دا چاوی بە پاپا کەوت، مون بانگهێشتنامەیەکی زارەکی لە کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوورەوە بۆ فرانسیس گواستەوە. ڤاتیکان هێشتا چاوەڕێی بانگهێشتنامەیەکی نووسراو دەکات.

لەو کاتەدا کاربەدەستانی ڤاتیکان ڕایانگەیاند، پاپا کە بانگەوازێکی زۆری بۆ لێک نزیکبوونەوەی هەردوو کۆریا کردووە، دەتوانێت لە ژێر هەندێک مەرجدا بیر لە گەشتێکی لەو شێوەیە بکاتەوە ئەگەر بتوانێت یارمەتی دۆزی ئاشتی بدات.

ساڵی ڕابردوو جارێکی دیکە مون چاوی بە پاپا کەوتەوە و خاچێکی پێدا کە لە تەلی دڕکاوی دروستکرابوو لە ناوچەی داماڵڕاو لە چەک و لەشکری کە هەردوو وڵاتەکە جیادەکاتەوە. دیسان داوای لە پاپا کردەوە سەردانی کۆریای باکوور بکات.

دەستووری کۆریای باکوور زامنی ئازادی ئایین دەکات تا ئەو کاتەی نەبێتە تێکدانی دەوڵەت.

سەرباری ئەوەش چەند پەرستگایەک لە ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەت بوونیان هەیە لەنێویاندا کڵێسای کاسۆلیکی لە پیۆنگیانگی پایتەخت ڕێگە بە هیچ چالاکیەکی ئاینی کراوە نادرێت و دەسەڵاتداران چەندین جار کریستیانە مژدەبەخشە بیانیەکانیان زیندانی کردووە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG