حکومەتی ئەمەریکا ڕووبەڕووی فشارەکانی ئەو ئەمەریکایانە دەبێتەوە کە بە ڕەچەڵەک ئێرانیین و هاوکات کەسانی دیکەش ئەگەر ڤیزا و دابینکردنی پاراستن نەدەن بە سەرۆکە توندڕەوەکەی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی و بەرپرسانی دیکەی ئێران کە چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی مانگی داهاتووی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرک بەشداری بکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە ئاماژەی بەوەدا کە پێدانی ڤیزا ڕەتی ناکاتەوە بۆ ئەو ئێرانیانەی کە پلانیان هەیە بەشداری 77هەمین کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن لە ناوەڕاستی مانگی 9 دا.
ڤێدانت پاتێل جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە وەڵامی پرسیارێکی دەنگی ئەمەریکادا گوتی ڕێککەوتنی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پێدانی ڤیزا بە نوێنەرانی وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشتکردن بۆ سنوری بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بەپێی ڕیسایەکی دیاریکراو ڕێکخراوە. تۆمارەکانی ڤیزا بەپێی یاساکانی ئەمەریکا نهێنین؛ بۆیە، ناتوانم باس لە وردەکارییەکانی کەیسەکانی ڤیزای تاکەکەسی بکەم. بەڵام من دووپاتی دەکەمەوە لەوەی پێشتریش وتوومانە وەک وڵاتێکی میوانداری نەتەوە یەکگرتووەکان U.N، ئەمەریکا بە گشتی پابەندە پێوەی."
پاتێل ڕاشیگەیاند "ئەمەریکا ئەرکەکانی وەک وڵاتێکی میوانداری نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕژدی وەردەگرێت، بەڵام دیسانەوە تۆمارەکانی ڤیزا نهێنین، هەربۆیە ناتوانم ئاماژە بە هیچ شتێکی دیکە بدەم."
سەرەتای ئەم مانگە وەزارەتی دادی ئەمەریکا ڕایگەیاند، شکستی بە ئۆپەراسیۆنێکی ئێران هێنا لە پیلانێکدا بۆ تیرۆرکردنی جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا و ئێرانی تۆمەتبارکرد بە هەوڵی ئەنجامدانی ئەو ئۆپراسیۆنە، وەک تۆڵەسەندنەوەیەکی گریمانەکراو بۆ ئەو هێرشە ئاسمانیەی ئەمەریکا کە بووە هۆی کوژرانی ژەنەڕاڵێکی پلەداری ئێرانی قاسم سولەیمان.
گومانلێکراوەکە ناوی شەهرام پوورسەفییە و لەلایەن کاربەدەستانی ئەمەریکاوە ناسنامەی ئەندامی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران بووە. لە ئێستادا لەلایەن FBI ەوە داواکراوە بە تۆمەتی پەیوەست بە پلانی کوشتن بە کرێگرتەیی کەسێکی دیکە.
ئێران ئەو تۆمەتانە بە پاڵنەرێکی سیاسی ناوزەند دەکات.
هەروەها گوایە ڕەئیسی بەرپرسە لە کوژرانی سەدان هەزار کەسی خەڵکی ئێران. ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی داوای لە ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە لێکۆڵینەوە لە سەرۆک کۆماری ئێران بکات سەبارەت بە "تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی."
ڕەئیسی بە "قەسابە خوێنڕێژەکەی تاران" ناسراوە لە نێو چالاکواناندا بەهۆی چالاکییەکانی وەک داواکاری گشتی و ئەندامی بەناو "لیژنەی مەرگ" لە ساڵی 2019 ەوە بەهۆی "بەشداریکردن لە پێشێلکارییە ڕژدەکانی مافەکانی مرۆڤ"دا سزای ئەمەریکای بەسەردا سەپێنراوە.
ستروان ستیڤنسۆن، ڕێکخەری هەڵمەتی گۆڕانی ئێران و سەرۆکی کۆمەڵەی ئازادی ئێران لە ئەوروپا، لە ستوونێکی ڕۆژنامەی سکۆتلەندیدا، هیوای خواست جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا هێزی بنەڕەتی خۆی بدۆزێتەوە" و نابێت ڤیزا بە ڕەئیسی بدات.
پلێتکا لە پەیمانگای کۆمپانیا ئەمەریکاییەکان ڕایگەیاند "پێناچێت تیمی بایدن ڤیزاکەی ڕەئیسی یان شاندەکەی ڕەت بکەنەوە. ئەگەر بەڵگەی ڕوون هەبوایە کە کەسێک لەو شاندەدا ڕاستەوخۆ دەستی هەبووە لە هەڕەشەکان بۆ سەر بەرپرسانی پێشووی ئەمەریکا، ئەوا دۆسیەیەکی باش دەبوو کە بخرێتەڕوو."