مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند؛ دەسەڵاتدارانی فەلەستین لەوانە فراکسیۆنە سیاسییە جیاوازەکان، پێشوازی لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل دەکەن و دەیانەوێت دیالۆگەکە بەردەوام بێت.
چاوشئۆغڵو لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی (هەبر گڵۆباڵ) ڕایگەیاند؛ لە "ڕۆژانی داهاتوودا" کاندیدێک بۆ دیارکردنی باڵیۆز بۆ ئیسرائیل پێشکەش بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەکرێت.
هەفتەی ڕابردوو هەردوو وڵات ڕایانگەیاند کە دووبارە باڵیۆز دەستنیشان دەکەنەوە، ئەمەش دوای چوار ساڵ لە دەرکردنیان بەهۆی کوژرانی 60 فەلەستینی لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
ئانکەرە دەڵێت فەلەستینییەکان پێشوازی لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل دەکەن
