Accessibility links

کامیار سابیر: باشترین بژاردە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان عێراقیبوونە


پەرلەمانی عێراق
پەرلەمانی عێراق

دەستپێشخەریەکەی کازمی و هادی عامری دەر ئەنجامی تێگەشتنە لە مەترسی ئاڵۆزیەکانی دۆخی عێراق، لەگەڵ ئەوەی چاودێران دەستپێشخەریەکان بە لێکتێگەشتنی لایەنەکان دەبینن و پێیان وایە هۆکارێک دەبێت بۆ تێگەشتن لەسەر بڕیارەسیاسیەکان بەتایبەت بۆ پێکهێنانی حکومەت، بەڵام بەشداری نەکردنی سەدڕ لە دانیشتن و دەست پێشخەریەکان بەتایبەت دەستپێشخەریەکەی کازمی سەرۆک وەزیران، بە گرێکوێرەی بەردەم پێکهێنانی حکومەت دەبینن، وە پێیان وایە هێشتا هاوپەیمانەکانی سەدڕ بە ناڕاستەوخۆ لە هاوکێشە سیاسیەکاندا بەشێکن لە ئەجێندای سەدریەکان و لە هەر ئەگەرێکێدا پێدەچێت هاوپەیمانێتیەکەیان تازە بکەنەوە و پاڵپشتی بڕیارەکانی سەدڕبن.

چاودێرێکی سیاسیش پێی وایە ئامانجی سەرەکی سەدڕ و هاوپەیمانەکانی دوبارەکردنەوەی هەڵبژاردنە بە مانەوەی کازمی و لایەنەکانی تری ئیتاری تەنسیقیش نایانەوێت کازمی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق بەردەوام بێت و ئەسڵی ناکۆکیەکەش ئەمەیە.

کامیار سابیر چاودێری سیاسی سەبارەت بە دۆخی عێراق بە دەنگی ئەمەریکای وت:

" سەدر ئەو قوەتە جەماوەریەی نیە کەوا باس دەکرێت، ڕاستە هێزێکی جەماوەری هەیە، ئەگەر هەڵبژاردن لە عێراقیش بکرێتەوە، سەدڕ و سونەکان و پارتی دیموکراتی کوردستانیش دەیانەوێت بەم شێوەیە بچنەوە هەڵبژاردن و ئەم حکومەتە بمێنێتەوە بە مانەوەی کازمی، واتە کازمی خۆی بەشێکە لە کێشەکە، تەواوی ئەو کێشانەی سەدڕ دروستی دەکات لە ڕێگەی مۆتیڤی سیاسی خەڵکەوە، لە مۆبۆلایزکردنی خەڵکەوە، ئەوەیە کە کازمی بمێنێتەوە لەسەر حوکم، شیعەکانی سەربە ئێرانیش بە هەموو قوەتی خۆیان هەوڵ دەدەن کازمی نەبێت خۆیان هەڵبژاردن بکەن و یاسای هەڵبژاردن بگۆڕن، چونکە ئەوەی پێشتر هەبووە بە قازانجی سەدڕو بەرە سونیەکە بووە، بەرەکەی تری شیعەش ئەمە قبووڵ ناکەن بەتایبەت مالیکی کە تەجروبەی زۆری لەسەر ئەوە هەیە".

ئەو پێشی وایە پێکنەهێنانی حکومەتی عێراقی بەشێکیشی بەندە بە مەلەفی نەوەوی ئێرانەوە ئەم پرسە چارەسەر ببێت حکومەتی عێراق پێکدەهێنرێت، شەڕی عێراق شەڕی ئەجێندای دەرەکیە هەرچەندە ناکۆکیش لە نێوان عێراقیەکاندا هەیە.

"ئەمە لە واقعدا پەیوەندی بە مەلەفی نەوەوی ئێرانەوە هەیە، ئەگەر مەلەفی نەوەوی ئێران، زووتر بگەشتایەتە ڕێکەوتن حکومەتی عیراق پێکدەهات، ئێستاشی لەگەڵدابێت، ئەگەر مەلەفی نەوت لە ڤیەننا بە ڕیکەوتن بگات ئەوە حکومەتی عێراقی بە زویی دروستەبێت وە ئەگەریش، درێژە بکێشی حکومەتی عیراقیش درێژە دەکێشێت، سەبارەت بە گەلانی عێراقیش پێم وایە سیاسیەکان سەر ئەنجام دەبێت تەنازولات بکەن بۆ یەکتر وجۆرێک لە تەنسیق لە نێوان خۆیاندا دروستبکەن، حکومەتێکی کار بەڕێکەر دروستبکەن بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی پاک بکرێت وەک ئەوەی پێشتر بە تەزویراتەوە نەبێت، چاودێری نێو نەتەوەیی چاودێری بکەن، هیچ چارەیەکی ترمان نیە بەتایبەتی بۆ کورد هەر جۆرە بیرکردنەوەیەک لەوەی گوایە ئێمە جیا دەبینەوە، جارێکە کوردستانی عیراق یەک بەش نیە، بە ڕەسمی دوو ناوچەو دوو زۆن ودوو دەوڵەتۆکە یان دوو ویلایەتۆکەیە، لەولاشەوە بەشێکی تری لە ژێر هەژموونی پەکەکەیە،بەشێکی لەژێر داگیرکاری تورکیادایە، وە بەشێکیشی وەک ناوچە جێناکۆکەکان لەژێر هەژمونی حکومەتی عێراقدایە، بۆیە هەرێمی کوردستان یەک پارچە نیە".

کامیار سابیر دەڵێت لە ناو کورددا خواستێک هەیە وا پیشانبدات دۆخی بەغداد ئاڵۆزە و بانگەشەی شەڕی خوێناوی لە عێراقدا دەکەن، ئەمانە خواستێکە بۆ ئەوەی بانگەشەی دروستبوونی دەوڵەتی کوردی بکەن.

"پێشم وانیە دۆخی عێراق بگاتە پێکدادن ئەگەر ئەوەش ببێت لە ئاستێکی بچوکدا دەبێت و کۆنتڕۆڵ دەکرێت، ناگاتە ئەو خوێن ڕشتنەی کە هەندێک لە نەژاد پەرستەکانی کورد یان بابڵێین نوخبە ڕێخۆرەکانی کورد، ئاواتەخوازی ئەوەن کە لە بەغداد لافاوی خوێن هەڵسێت، بۆ ئەوەی کورد دەوڵەتی کوردی دروستبکات".

سەبارەت بە دۆخی کورد لە ناو ئاڵۆزیەکانی عێراقدا کامیار سابیر دەڵێت باشترین بژاردە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان عێراقیبوونە، گوتاری یەکڕیزی کوردی خورافاتە و قەت نەبووە و نابێت.

" باشترین بژاردەش بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان ئەوەیە لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا بێت و خۆمان بەعێراقی بزانین، بۆ ئەوەی کورد بگات بەبەشێک لە ئامانجە سیاسیەکانی ئەوەیە خۆی بەبەشێک لە عیراق بزانێت و عێراقی بێت،لەوەتەی دەوڵەتی عێراق دروستبووە، کورد خۆی بە عێراقی نەزانیوە و هەمیشە تفەنگی بە دەوڵەتی عێراقەوە ناوە، ، لە واقیشدا لە ئێستادا هیچ ستەمێکی سیاسی لەسەر نەتەوەی کورد وەکو نەژاد و نەتەەی کورد نیە، ئەوەی کە هەیە بەتایبەت ستەمی ئیقتیسادی لەلایەن حزبە سیاسیەکانی کوردستانەوەیە کە دەرحەق بە خەڵکی کوردستان دەکرێت، بە تایبەت لەلایەن بنەماڵە دەست ڕۆشتوەکانی عێراقەوە، چەمکی یەکڕێزی کورد چ سودێکی بۆ هاوڵاتیانی کورد هەبووە، هەموو ئەو ستەمەی لە کورد دەکرێت بەرهەمی دەسەڵاتدارانی کورد بووە".

لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا چاوی عیراقیەکان و دەرەوەش لەسەر سەرانی سیاسی عێراقە بۆ ڕێکەوتن و دەربازبوون لەو تەنگژە سیاسیەی تێی کەوتووە، بەڵام لەم دۆخەی ئێستادا ئاسۆی چارەسەری کێشەکان بە نادیاری ماوەتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:27 0:00

XS
SM
MD
LG