Accessibility links

نیگەرانییەکانی سەلامەتی لە ئارادایە لە کاتێکدا نوسەران پشتگیری لە سەلمان ڕوشدی دەکەن


لە ژێر چاودێری ئەفسەرانی دژە تیرۆر و پۆلیس بە جلوبەرگی تاکتیکیەوە، سەدان کەس ڕۆژی هەینی لەبەردەم کتێبخانەی گشتی نیویۆرک گردبوونەوە بۆ نیشاندانی پشتگیری بۆ سەلمان ڕوشدی، ئەو نوسەرەی هەفتەیەک لەمەوبەر لە بۆنەیەکی ئەدەبیدا هێرشبەرێک هەڵیکوتایە سەر سەکۆی گفتۆگۆکە و چەندین چەقۆی لێدا.

ڕۆماننووسی ئایرلەندی کۆڵۆم مەککان، نووسەری بەریتانی هاری کونزرو و کەسانی دیکە لە سەرەوەی هەنگاوەکانی لقی کتێبخانەی سەرەکی لە شەقامی پێنجەمی مانهاتنەوە، بڕگەیەکی بەرهەمەکانی ڕوشدییان خوێندەوە. لە خوارەوە لە گردبوونەوەکەدا کە لەلایەن ڕێکخەرانەوە جێبەجێکرابوو، جەماوەرێکی نزیکەی 400 کەس کۆبووبونەوە بۆ گوێگرتن، کاتێک چالاکییەکە کۆتایی هات، بە دروشمی "پشتیوانی سەلمان بکەن" کۆتاییان بە گردبوونەوەکە هێنا.

هەندێکیان تابلۆی وێنەی سەلمان ڕوشدییان بەدەستەوە بوو و قسەکانی ڕوشدییان دەوتەوە و دەیانگوت "ئەگەر متمانەمان بە ئازادیمان نەبێت، ئەوا ئازاد نین."

پۆلیس دەڵێت سەلمان ڕوشدی هەفتەی ڕابردوو لە فێستیڤاڵێکی ئەدەبی لە ڕۆژئاوای نیویۆرک لەلایەن پیاوێکی تەمەن 24 ساڵی نیوجرسیەوە هێرشی کراوەتە سەری و بەڕەچەڵەک خەڵکی لوبنانە ، هێرشبەرەکە بە خێرایی هەڵیکوتاوەتە سەر سەکۆی شانۆکە و بە چەقۆ لە مل و جەستەی نووسەرەکەی داوە. دەمودەست سەلمان ڕوشدی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و لە مردن ڕزگاری بووە.

شایەنی باسە پێش دەرکەوتنی ڕوشدی کە ماوەی 33 ساڵ بوو لەژێر هەڕەشەی کوشتندا ژیاوە، هیچ پشکنینێکی جانتا و ئامێری دۆزەرەوەی کانزاکان و پشکنین بۆ چەک نەکراوە.

تۆمەتبارەکە دانی بە تۆمەتی هەوڵی کوشتن و دەستدرێژی پلە دوودا ناوە.

سەرۆکی کڵەپی PEN America دەڵێت "هیوادارم ئەمە بانگەوازێکی بەئاگابوونەوە بێت کە کەسانی وەک سەلمان ناترسن، شتەکان بەو شێوەیەی کە دەیبینن دەینووسن، ناترسن لە وتنی ڕاستییەکان بەو شێوەیەی کە ئەوان دەیبینن، بەڕاستی لە مەترسیدان." سۆزان نۆسێلی بەڕێوبەری جێبەجێکاری گروپی ئازادی ڕادەربڕین و مافەکانی مرۆڤ کە قازانج نەویستە یارمەتی ڕێکخستنی چالاکییەکەیان دابوو.

رۆیا هاکایان نووسەری ئەمەریکی بە ڕەگەز ئێرانی لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند "هەموومان لە مەترسیداین. وە هەندێکمان بە ئاشکراتر لە باقی ئەوانی دیکە لە مەترسیداین."

لە کاتێکدا سزای لە سێدارەدان، یان فەتوا، کە لەلایەن ئێرانەوە فەرمانی بەسەر ڕوشدیدا درابوو، لە بەرزترین هەڕەشەکان بوو، زۆرێک لە نووسەران دەڵێن هەراسانکردن و بانگەوازکردن بۆ توندوتیژی بووەتە هەڕەشەیەک بۆ ئەزموونی ژیانی نووسەران.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG