Accessibility links

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس: نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا کاردەکات بۆ گەیاندنی بەرهەمی خۆراکی ڕووسیا بۆ بازاڕەکانی جیهان


ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا کاردەکەن بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەکانی بەردەم گەیشتنی خۆراک و پەینی سروشتی و کیمیایی ڕووسیا بۆ بازاڕەکانی جیهان.

گۆتێرێش ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی ڕێککەوتنێک کە مانگی ڕابردوو بە نێوەندگیری تورکیا رێککەوتوون لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا کە لە دوای هێرشە داگیرکارییەکانی ڕووسیا لە مانگی 2 ی ئەمساڵەوە وەستاوە، لە ئێستاوە زیاتر لە 650 هەزار تەن دانەوێڵە و خۆراکی دیکە هەناردە دەکرێت.

گۆتێرێش لە ئیستەنبوڵ سەردانی ناوەندێکی هەماهەنگی کرد کە سەرپەرشتی هەناردەکردن دەکات و ڕایگەیاند "بەشێکی دیکەی ئەم ڕێککەوتنە پاکێجە، دەستڕاگەیشتنێکی بێ بەربەستە بە بازاڕە جیهانییەکانی خۆراک و بەرهەمی پەینی ڕووسیا، کە سزاکان نایانگرێتەوە."

گوتیشی ئەو وڵاتانەی کە سزایان بەسەر ڕووسیادا سەپاندووە بەهۆی لەشکرکێشییەکەی بۆ سەر ئۆکرانیا بە ڕوونی ڕایانگەیاندووە کە ئەو ڕێوشوێنانە خۆراک و بەرهەمی پەین و دانەوێڵەی ڕووسیا ناگرێتەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش "کاریگەریەکی مەترسیداری لەسەر هەناردەکردن هەبووە."

گۆتێرێش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەستەنبوڵ بوو؛ دەچێتە سەر کەشتییەک بۆ ئەوەی بە کەشتییەکدا گەشت بکات کە دانەوێڵەی ئۆکرانی هەڵگرتبوو.
گۆتێرێش له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هاوشانی وه‌زیری به‌رگری توركیا خڵوسی ئاكار گوتی "ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له‌ ئاسته‌نگ و بەربەست هەن‌ كه‌ پێویسته‌ تێیپه‌ڕ ێنین کە په‌یوه‌ندی به‌ كه‌شتیەکان به‌ بیمه‌ وداراییه‌وه‌ هەیە.

گۆتێرێش ئاماژەی بەوەشکردووە؛ نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ واشنتۆن و یەکێتی ئەوروپا کاردەکەن بۆ لابردنی ئەو ئاستەنگانە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە"دەرهێنانی زیاتری خۆراک و ئەو پەینانە لە ئۆکرانیا و ڕووسیا زۆر گرنگە بۆ هێورکردنەوەی زیاتری بازاڕەکانی کاڵاکان و دابەزاندنی نرخ بۆ بەکاربەران."

ڕووسیا و ئۆکرانیا نزیکەی یەک لەسەر سێی هەناردەی گەنمی جیهانییان پێش لەشکرکێشییەکەی ڕووسیا پێکدەهێنا، کە مۆسکۆ بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تایبەت ناوی دەبات. بەڵام جیهان بە گشتی بە هێرشی داگیرکاری بۆ سەر ئۆکرانیا ناوی دەبەن، هەروەها ڕووسیا یەکێکە لە هەناردەکارە سەرەکییەکانی پەین لە جیهاندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG