Accessibility links

ئەردۆغان دەڵێت دیالۆگ لەگەڵ سوریا ڕەت ناکاتەوە


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ڕایگەیاندووە کە هەرگیز ناتوانێت دیالۆگ و دیپلۆماسیەت لەگەڵ سوریا ڕەتبكاتەوە. ئەوەش بەپێی نوسراوێكی لێدوانەكانی بۆ ڕۆژنامەنووسان. لە کاتێکدا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین هێرشی لەو وڵاتەی دراوسێیدا ئەنجامداوە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری دانوستانەکانی لەگەڵ دیمەشق دا لە زاری ناوبراوەوە بڵاوکراوەتە کە هەرگیز ناتوانرێت ڕایەڵەی دیپلۆماسی نێوان دەوڵەتەکان بە تەواوەتی بپچڕێنرێت، بەو شێوەیەی کە پێدەچێت تۆنێکی نەرمتر بێت لە لێدوانەکانی پێشووی. ئەردۆغان هەروەها ڕایگەیاندووە کە "پێویستە هەنگاوی زیاتر لەگەڵ سوریا بنرێت".

ئانکەرە لە شەڕی سوریادا پشتیوانی لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان دەکات. دیمەشق ئانکەرە تۆمەتبار دەکات بە پشتیوانی لە گرووپە "تیرۆریستەکان" لە سوریا.

ئەردۆغان لە سەرەتای ئەمساڵدا بەڵێنی دابوو کە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی سەربازی بۆ باکوری سوریا ئەنجام بدات.

لە ساڵی 2016 ەوە تورکیا یارمەتی هاوپەیمانە سوریەکانی داوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی سەدان کیلۆمەتر لە خاکی ئەو وڵاتە و نزیکەی 30 کیلۆمەتر بە قووڵایی سوریا هاتۆتە ئەو وڵاتەوە، بە شێوەیەکی سەرەکی هێزە کوردیەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کردۆتە ئامانج کە تورکیا بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستیان دەزانێت، بەڵام ئەو هێزە لەلایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانانەوە پشتیوانی دەکرێن و هاوپەیمانن پێکەوە لە شەڕی دژ بە داعشدا.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG