Accessibility links

بەرنامەی خۆراکی جیهانی: نزیکەی نیوەی خەڵکی هەرێمی تیگرای پێویستیان بە یارمەتی خۆراک هەیە


بەرنامەی خۆراکی جیهانی (WFP) ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، شەڕی نزیکەی دوو ساڵەی ئەسیوپیا، نزیکەی نیوەی دانیشتوانی ناوچەی تیگرای بێ خۆراکی پێویست کردووە، لە کاتێکدا گروپە فریاگوزاریەکان لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ناوچە گوندنشینەکان بۆ دابینکردنی پێداویستی خۆراک و سوتەمەنی.

ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەڵسەنگاندنێکدا ڕایگەیاندووە، هەرچەندە گەیاندنی هاوکارییەکان دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی تاکلایەنەی حکومەتی فیدراڵی لە مانگی 3دا دەستیپێکردەوە، بەڵام ڕێژەی برسیەتی "بەرزبووەتەوە" و پێشبینی دەکرێت خراپتریش بێت.

خزمەتگوزارییەکانی وەک بانکی و پەیوەندییەکان لە تیگرای کە نزیکەی 5 ملیۆن و 500 هەزار کەسی تێدا دەژین بڕدرا، چەند ڕۆژێک دوای کشانەوەی سوپای نیشتمانی و هێزە هاوپەیمانەکانی ساڵێک لەمەوبەر. ڕێکخراوی بەرنامەی جیهانی خۆراک ڕایگەیاندووە هێشتا ئەوانە نۆژەن نەکراونەتەوە، ئەمەش ڕێگری دەکات لە توانای خەڵک بۆ کڕینی خۆراک.

لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، نیوەی ژنانی دووگیان یاخود شیردەر لە تیگرای تووشی بەدخۆراكی بوون، هەروەها یەك لەسەر سێی منداڵانی خوار پێنج ساڵانیش، ئەمەش دەبێتە هۆی چەقبەستوویی و مردنی دایكەكان.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG