Accessibility links

یۆنان: 38 کۆچبەر ڕزگار دەکرێن کە لە دوورگەیەکی بچووک لە نێوان تورکیا و یۆنان گیریانخواردبوو


پۆلیسی یۆنان ڕایگەیاند پاش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە 38 پەنابەری سورییان لە ناوچەی ئیڤرۆس لاڤارا ڕزگارکردووە کە ژنێکی دووگیان و حەوت منداڵیان لەگەڵدایە.

ڕاپۆرت و چالاکوانانی ڕاگەیاندن دەڵێن ئەو پەنابەرانە چەند ڕۆژێکە لە دوورگەیەکی بچووک لە ڕووباری ئیڤرۆس بە درێژایی سنووری نێوان یۆنان و تورکیا گیریان خواردووە

لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی یۆنان گوتی "لە شوێنی خۆیانەوە هێزەکانی پۆلیسی یۆنان و خزمەتگوزارییەکانی دیکەی حکومەت پەلەیان کردووە لە یارمەتیدانیان بۆ دابینکردنی چاودێری تەندروستی، خۆراک، ئاو و گواستنەوەیان بۆ پەناگەیەکی کاتی."

ناتیس میتاراشی وەزیری کۆچ و کۆچبەران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوویەتی کە کۆچبەرەکان لە بارودۆخێکی باشدان و ئافرەتە دووگیانەکە بۆ چاودێری تەندروستی دەبرێتە نەخۆشخانە، گوتیشی پۆلیسی یۆنان بەلەمێکی لە نزیک شوێنەکە دۆزیوەتەوە.

پێشتر ڕێکخراوی خێرخوازی کۆمیتەی ڕزگاری نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی دیکە داوای دەستبەجێی ڕزگارکردنی ئەو 38 پەنابەریان لە دوورگەکە کردبوو.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG