Accessibility links

کارگوزارەکانی نەخۆشخانەکانی هەڵەبجە مانگرتنیان لەکارەکانیان ڕاگەیاند


زیاتر لە 160 کارگوزار و پاکەرەوەی نەخۆشخانەکانی هەڵەبجە مانگرتنیان لە کارەکانیان ڕاگەیاند و داوایان لە وەزارەتی تەندروستی و دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، مووچەی ئەو چوار مانگەی کە لایانە پێیان بدات ، کە لەسەر بەڵێنی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند مانگێکە بەردەوامن لە کارکردن و تا ئێستا مووچەکانیان پێیان نەدراوە

کرێکارانی پاکەرەوە لە نەخۆشخانەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە مانگرتنیان لەکارەکانیان ڕاگەیاند کە وەک خۆیان دەڵێن ماوەی چوارمانگ و دوو ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە کە دوای ئەوەی گرێبەستەکەیان لەگەڵ کۆمپانیاکەیان تەواو بووە ، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێی ڕاگەیاندوون ئەوان خۆیان مووچەیان بۆ دابین دەکەن.

کاروان جەزا پاکەرەوەیە و لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند "زیاتر لە چوار مانگە مووچەمان وەرنەگرتووە، شەمە بۆ پێنج شەمە دەوام دەکەین ، لە 12-4 ئەم ساڵەوە کۆمپانیاکەمان کارەکانی تەواو بووە بەلام وەزارەتی دارایی ئامادە نیە مووچەکانمان بۆ دابین بکات"

بەشێکی دیکە لە کارگوزار و پاکەرەوەکان دەڵێن چەندین بەڵێنمان پێدراوە کە بەردەوامبین لەسەر کارکردننما، چوار مانگە بەردەوامن لە کارکردن بەڵام پارەیان پێنەدراوە ، محمد مستەفا لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند "ئەوان مووچەکانیان 280هەزاۆ بۆ 300 هەزارە".

بەشێک لە کارگوزارانی ژن کە بەشداربوون لە گردبوونەوەکەدا ئاماژەیان بە قورسی ئیشەکانیان کردو داوایان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد مووچەکانیان بۆ دابین بکات ، نازەنین مەحمود لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" تەمەنم 51 ساڵە کاردەکەم ، هیچ کەسێک وەلامان ناداتەوە".

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە هۆکاری سەرف نەکردنی مووچەی کارگوزارەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ بوونی ڕۆتینات لە دامەزراوەکانی حکومەت و لە نێوان وەزارەتەکاندا ، مانگرتنی ئەو کارگوزارانەش بە مەترسی دەزانێت لەسەر نەخۆشخانەکان .

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:40 0:00

XS
SM
MD
LG