Accessibility links

چین بۆ مەشقی هاوبەش فڕۆکەی جەنگی ڕەوانەی تایلەند دەکات


هێزی ئاسمانی چین بۆ مانۆڕێکی هاوبەش لەگەڵ سوپای تایلەند فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بۆردومانکەر ڕەوانەی تایلەند دەکات.

وەزارەتی بەرگری چین لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕەکەیدا بڵاویکردووەتەوە و ڕایگەیاند، مەشقەکان بریتین لە پشتیوانی ئاسمانی و هێرشکردنە سەر ئامانجە زەمینییەکان و جێگیرکردنی هێزەکان لە ناوچە بچووک و گەورەکان.

فراوانبوونی چالاکییە سەربازییەکانی چین لە ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن، ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی تووشی نیگەرانی کردووە، کە بەشێکن لە کێبڕکێیەکی ستراتیژی و ئابوری پەرەسەندوو کە بوونەتە تاوسەندنی بارگرژییەکانی نێوان دوو گەورەترین هێزە ئابووریەکانی جیهان.

لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە مانگی 6 سەردانی تایلەندی کرد وەک بەشێک لە هەوڵێک بۆ بەهێزکردنی ئەوەی کە ناوی لێنا "تۆڕی بێهاوتای هاوپەیمانی و هاوبەشی" ئەمەریکا لە ناوچەکەدا.

مانۆڕی فالکۆن سترایک لە بنکەی هێزی ئاسمانی شاهانەی تایلەندی ئودۆرن لە باکوری تایلەند لە نزیک سنوری ڵاوس بەڕێوەدەچێت. هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی تایلەند و فڕۆکەی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی ئاسمانی هەردوو وڵات بەشداری دەکەن.

ئەم ڕاهێنانە لە کاتێکدایە کە ئەمەریکا لە ئەندەنوسیا مەشقی سەربازی ڕاستەقینە ئەنجام دەدات لەگەڵ ئەندەنوسیا، ئوسترالیا، ژاپۆن و سەنگافورە لە گەورەترین دووبارەکردنەوەی مەشقەکانی قەڵغانی سوپەر گارودا کە لەوەتەی لە ساڵی 2009 ەوە دەستی پێکردووە.

سەرچاوە/ ئەسۆشەیتد پرێس

XS
SM
MD
LG