Accessibility links

تایوان سوپاسی ئەمەریکا دەکات بۆ پاراستنی ئاسایش لە گەرووی تایوان


وەزارەتی دەرەوەی تایوان ڕۆژی شەممە سوپاس ئەمەریکای کرد لە بەرامبەر ئەنجامدانی "کردەوەی کۆنکرێتی" بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی لە گەرووی تایوان و ناوچەکەدا.

کورت کامپبێل ڕێکخەری ئەمەریکا بۆ زەریای هیند و هێمن ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە چین "کاردانەوەی زۆری نیشانداوە" بەرامبەر بە سەردانەکەی نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بۆ تایوان کە چەندین ڕۆژ بەیژینگ یاری جەنگی لە دەوروبەری دوورگەکە دەستپێکرد، کە چین وەک خاکی خۆی سەیری دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی تایوان ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "تۆقاندنی سەربازی و ئابووری بێ پاساو "ی چین "یەکڕیزی و خۆڕاگری دیموکراسی جیهانی زیاتر بەهێزکردووە."

سەرۆکی تایوان تسای ئینگ وێن ڕۆژی پێنجشەممە گوتی کە هەڕەشەی هێزەکانی چین کەم نەبووەتەوە، هەرچەندە گەورەترین مەشقە سەربازییەکانی بەیژینگ لە دەوروبەری دوورگەکەدا، دوای سەردانەکەی هەفتەی ڕابردووی پێلۆسی پێدەچێت کەم ببێتەوە.

لە گردبوونەوەیەکی ڕۆژی شەممەدا لە باشووری تایوان بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان کە بڕیارە لە کۆتایی مانگی یازدەدا بەڕێوەبچێت، تسای گوتی ئەوان تەنها ڕووبەڕووی کاندیدە ڕکابەرەکان نابنەوە، بەڵکو ڕووبەڕووی فشارەکانی چینیش دەبنەوە."

ئاماژەی بەوەشکرد "تایوانییەکان زۆر بە جۆش و خرۆشەوەن و ئازادی و دیموکراسییان خۆشدەوێت، بۆیە چەندین هاوڕێ و هاوبەشی نێودەوڵەتی هاتوونەتە تایوان بۆ ئەوەی پشتگیریمان لێ بکەن، ئەمە کارێکی ئاسایی و باشە، بەڵام چین هەڕەشە لە تایوان دەکات و دەیترسێنێت."

گوتیشی "بەڵام دەمەوێت هەموو لایەک دڵنیا بکەمەوە کە هەم حکومەت و هەم سەربازیش ئامادەین بەدڵنیاییەوە پارێزگاری لە تایوان بکەین."

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG