سهرۆك وهزیرانی لوبنان نەجیب میقاتی ڕایگهیاند؛ حكومهتی عێراق ڕهزامهندی دەربڕیووە لەسەر بهردهوامبوون له پێدانی سوتهمهنی بە كۆمپانیای كارهبای لوبنان بۆ ماوهی یهك ساڵی دیكه و به ههمان مهرجهكانیش ڕێككهوتنهكهی ئێستا درێژ كرایەوە.
نەجیب میقاتی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو داوایەی ئاڕاستەی مستەفا ئەلکازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە و ئەویش ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر درێژکردنەوەی هەمان مەرجەکانی ئەو ڕێککەوتنەی کە ساڵی ڕابردوو واژۆکراوە.
لە مانگی 7 ی ساڵی 2021 دا عێراق ساڵانە یەک ملیۆن تەن نەوتی جۆری سووتەمەنی قورسی پێشکەش بە حکومەتی لوبنان کردووە بە پارەی کاش، لە بەرامبەر دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان لەوانەش چاودێری تەندروستی بۆ هاوڵاتیانی عێراق.
ئەم گرێبەستە بۆ کەمکردنەوەی کەمی لە ڕادەبەدەری کارەبا بوو لە لوبنان کە هاوینی ڕابردوو گەیشتە ئاستی قەیران کاتێک حکومەت نەیتوانی پاڵپشتی هاوردەکردنی سووتەمەنی بکات.
دواتر لوبنان ئەو یارمەتییانەی لابرد و نرخی سووتەمەنی ناوخۆیی بەرزبووەوە. پاشان لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا ئەمساڵ نرخە نێودەوڵەتییەکانی سوتەمەنی زیاتر بەرزکردەوە.
بەهۆی ئەوەی حکومەت نەیتوانیوە سووتەمەنی بۆ وێستگە گشتیەکانی کارەبا دابین بکات، زۆربەی ماڵەکانی ئەو وڵاتە ڕۆژانە نزیکەی 22 کاتژمێر بێ کارەبای دەوڵەت ماونەتەوە.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز