Accessibility links

ڕاگەیەندراوێک سەبارەت بە دەستگیرکردنی تیمی کوردی دەنگی ئەمەریکا


دەنگی ئەمەریکا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە دەستگیرکردنی سنور کەریم، پەیامنێری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە شاری سلێمانی لەگەڵ وێنەگر محەمەد ئازاد مەجید لە کاتی ڕووماڵکردنی خۆپیشاندانەکەی نەوەی نوێ لە ڕۆژی شەممەدا.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

" لە ڕادەبەدەر بێزارین لە بەرامبەر دەستگیرکردنی ڕۆژنامەوانی کوردی دەنگی ئەمەریکا سنور کەریم و وێنەگر محەمەد ئازاد مەجید لە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە شاری سلێمانی لە کوردستانی عێراق. پارتێکی سیاسی کە پێی دەگوترێت نەوەی نوێ ناڕەزایی دەردەبڕی لە بەرامبەر حکومەتی خۆجێی. هێزەکانی ئاسایشی کوردی گازی فرمێسک ڕێژیان بەکارهێنا لە هەوڵێکدا بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران. ڕۆژنامەوانەکەی دەنگی ئەمەریکا و وێنەگرەکە کە سەرقاڵی ڕووماڵکردنی ڕاستەوخۆی ناڕەزایەتیەکە بوون، هەر لەوێ لەگەڵ ڕۆژنامەوانانی دیکە دەستگیرکران. هاوکارانی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە بارەگای دەنگی ئەمەریکا لە واشنتنی پایتەخت کە سەیری ڕاپۆرتی ڕاستەوخۆی سەر فەیسبوکەکەیان دەکرد، بینیان لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە پەخشەکە ڕاگیرا. ئەوانیش سەرۆکایەتی دەنگی ئەمەریکایان لە ڕووداوەکە ئاگادارکردەوە. ڕۆژنامەوانەکەمان مۆڵەتی لە ئاسایشەکان وەرگرتبوو ڕاستەوخۆ بە ڕێگەی فەیسبوک لە مۆبایلەکەی ڕووماڵی ناڕەزایەتیەکە بکات. تیمەکەمان بۆ چەند کاتژمێرێک دەستگیرکرا و پاشان ئازادکرا. ئامێرەکانیان لێ سەندبوون و پاشان بۆیان گەڕێندرانەوە. ئێمە هێشتا زۆر نیگەرانین لە بەرامبەر ئەم ڕووداوە، بە تایبەتی کە تیمەکەمان لە دوای وەرگرتنی مۆڵەت ڕاپۆرتی خۆی لە شوێنی ڕووداوەکە دەدا."

XS
SM
MD
LG