Accessibility links

ئیسرائیل و فەلەستینییەکان لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن


سەرچاوەکان رایانگەیاند، ئیسرائیل و چەکدارانی فەلەستین بە نێوەندگیری قاهیرە لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەوە لەسەر ئاگربەست لە غەززە رێککەوتوون، دوای ئەوەی لە کۆتایی هەفتەدا هێرشی موشەکی دوور مەودای ئیسرائیل شارەکانی فەلەستینی کردە ئامانج.

سەرچاوەیەکی ئاسایشی میسری ڕایگەیاند کە ئیسرائیل بە پێشنیارەکە ڕازی بووە، لە کاتێکدا بەرپرسێکی فەلەستینی ئاگادار لە هەوڵەکانی میسر ڕایگەیاندووە کە ئاگربەستەکە لە کاتژمێر (17:00 بە کاتی گرینج) دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

وتەبێژی ئیسرائیل و جیهادی ئیسلامی، ئەو فراکسیۆنەی کە لە غەززە لە ڕۆژی هەینیدا شەڕی پێکدادان لە نێوانیاندا ڕوویداوە، ئەم بابەتەیان پشتڕاست نەکردەوە ،و تەنیا ڕایانگەیاند کە ئەوان لەگەڵ قاهیرە لە پەیوەندیدا بوون.

ئەم گرژیانە کە جەنگەکانی پێشوو لە غەززە دەهێنێتەوە یاد، زلهێزەکانی جیهانی نیگەران کردووە. بەڵام تاڕادەیەک کۆنتڕۆڵ کراوە بەهۆی ئەوەی حەماس کە گروپی ئیسلامیی حوکمڕانی کەرتی غەززەیە و هێزێکی بەهێزترە لە جیهادی ئیسلامی کە ئێران پشتیوانی دەکات، تا ئێستا لەو گرژیانە تێوەنەگلاوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG