Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە لە کابول هەشت کەس کوژران و زیاتر لە 20 کەس برینداربوون


کاربەدەستانی نەخۆشخانەکە و شایەتحاڵانی ئەفغانستان ڕایانگەیاند؛ تەقینەوەی بۆمبێک لە شەقامێکی قەرەباڵغی بازرگانی لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان ڕۆژی شەممە ڕوویدا و لانیکەم هەشت کەس بەوهۆیەوە کوژران و 22 کەسیش بریندار بوون.

بۆمبەکە لە قەزایەکی ڕۆژئاوای شارەکە تەقیوەتەوە کە ئەندامانی کۆمەڵگەی کەمینە موسڵمانە شیعەکان بەردەوام لەوێ کۆدەبنەوە. گروپی "دەوڵەتی ئیسلامی داعش" کە گرووپێکی چەکداری ئیسلامی سوننە مەزهەبە، بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە، گروپەکە لە کەناڵی تێلیگرامی خۆی بڵاویکردووەتەوە.

ئەفسەرێکی باڵای پزیشکی لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی ڕایگەیاند، لانیکەم هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و 22 کەسیش برینداربوون.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ڕایگەیاند؛ تیمێکی لێکۆڵینەوە لە شوێنی تەقینەوەکە بوون بۆ یارمەتیدانی بریندارەکان و هەڵسەنگاندنی زیانە گیانی و ماددییەکان.

هێرشەکە پێش عاشورا بووە کە یادی شەهیدبوونی حوسێن نەوەیەکی پێغەمبەری موسڵمانان محەمەد کە بە شێوەیەکی سەرەکی موسڵمانانی شیعە ئەو نەریتە بە فەرمی پیادە دەکەن.

ڕۆژی هەینی لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کابول کە لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامیەوە ئەنجامدرا، لانیکەم هەشت کەس کوژران و 18 کەسیش برینداربوون.

داعشی خۆراسانی هیچ خاکێکی لە ئەفغانستان کۆنترۆڵ نەکردووە، بەڵام شانە نووستووەکانی هەیە کە هێرشیان کردووەتە سەر کەمینە ئاینییەکان لە وڵاتەکەدا هەروەها هێرشیان کردۆتە سەر دەورییە لەشکری و ئاسایشییەکانی تاڵیبانی دەسەڵاتدار.

دەسەڵاتدارانی تاڵیبانی موسڵمانانی سوننە کە لە مانگی 8 ی ساڵی ڕابردوودا دوای یاخیبوون و شەڕێکی 20 ساڵە دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرت، ڕایانگەیاند کە پارێزگاری زیاتر بۆ مزگەوتەکانی شیعەکان و دامەزراوەکانی دیکە دابیندەکەن.

سەید کازم هوجات زانای ئایینی شیعە لە کابول ڕایگەیاند؛ حکومەتی تاڵیبان پێش عاشورا گرتنەبەری ڕێوشێنە ئاسایشییەکانی زیاتر کردووە، بەڵام پێویستە زیاتر وریابن.

هیچ داتایەکی سەرژمێری نوێ لە ئارادا نیە، بەڵام خەمڵاندنەکان قەبارەی کۆمەڵگەی شیعە لە نێوان 10 بۆ لە20%ی دانیشتوانی ئەفغانستان دەخەمڵێنن کە کۆی دانیشتوانەکەی 39 ملیۆن کەسە، لەنێویاندا تاجیک و پەشتوونی فارسی زمان و هەروەها هەزارەش هەیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG