Accessibility links

ئۆکرانیا دەڵێت تانک و فڕۆکەی لە مەکدۆنیای باکورەوە پێدەگات


میخایلۆ پۆدۆلیاک یاریدەدەری باڵای سەرۆکایەتی ئۆکرانیا ڕایگەیاند؛ مەکدۆنیای باکور ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دابینکردنی تانک و فڕۆکە بۆ ئۆکرانیا بۆ یارمەتیدانی بەرپەرچدانەوەی لەشکرکێشییە بەردەوامەکانی مۆسکۆ.

پۆدۆلیاک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوویەتی "زۆرێک لە گەلان ئەمڕۆ ورەیەکی زیاتر لە نیوەی (گرووپی 20 زلهێزە ئابوریەکەی جیهان) نیشان دەدەن. وەک مەکدۆنیای باکوور، پشتیوانی ئۆکرانیا دەکەن لە ڕێگەی بە بەخشینی تانک و فڕۆکە."

وەزارەتی بەرگریی مەکدۆنیای باکوور کە وڵاتێکی بچووکی بەڵکانە، هەفتەی ڕابردوو پشتڕاستی کردەوە کە تانکی سەردەمی سۆڤیەت بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات، بەڵام هیچی لەبارەی ڕادەستکردنی فڕۆکەکانەوە ئاشکرا نەکردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG