Accessibility links

بارزان فەرمان پەیامنێری ڕووداو لە باکوری سوریا دەستبەسەر دەکرێت


کۆمیتەی داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند؛ پێویستە دەسەڵاتدارانی باكوری سوریا دەستبەجێ ڕۆژنامەنووس بەرزان فەرمان ئازاد بكەن و هەڵپەساردنی مۆڵەتی تۆڕی میدیایی ڕووداو پوچەڵبکەنەوە.

دەوروبەری سەر لە نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 2ی مانگی هەشت، هێزەكانی سوریای دیموکرات کە پارتی سیاسی دەسەڵاتداری ئیدارەی خۆسەری باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە، بەپێی ڕاپۆرتێك، بەرزان فەرمان پەیامنێری كەناڵی ڕووداوی لە شاری قامیشلۆ دەستبەسەر كردووە. خاوەنکارەکەی و خوشکی ڕۆژنامەنووسەکە حەمایلین فەرمان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ CPJ دەستگیرکردنەکەیان پشتڕاستکردۆتەوە.

حەمایلین فەرمان بە کەناڵی CPJی ڕاگەیاندووە، دەسەڵاتداران ئاشکرایان نەکردووە کە ئەو ڕۆژنامەنووسە لە کوێ ڕاگیراوە و هۆکاری دەستگیرکردنیشیان ئاشکرا نەکردووە.

یەگانە ڕەزایەن، توێژەری باڵای کۆمیتەی داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان CPJ ڕایگەیاند "دەبێت دەسەڵاتدارانی باکوری سوریا دەستبەجێ ڕۆژنامەنووس بارزان فەرمان ئازاد بکەن، یان شوێنەکەی و هۆکاری دەستگیرکردنی ئاشکرا بکەن." “پێویستە هێزەکانی سوریای دیموکرات هەوڵەکانی سانسۆر لە دژی تۆڕی ڕووداو ڕابگرێت و ڕێگە بە پەخشەکە بدات ئازادانە و سەلامەت کار بکات”.

حەمایلین فەرمان بە CPJی ڕاگەیاند، براکەی لە ئۆفیسی ڕووداو بووە لە قامیشلۆ، سێ ئەفسەری ئاسایشی دەمامکدار کە یەکێکیان دەمانچەی پێبووە، دەستگیریان کردووە و بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ڤانێکی سپی بردوویانە. ئاماژەی بەوەشکردووە، خێزانی ڕۆژنامەنووسەکە پرسیاریان لە بەرپرسانی ناوچەکە و هێزە ئاسایشییەکان کردووە سەبارەت بە دۆخی ئەو، بەڵام هیچ وەڵامێکیان نەدوانەتەوە.

کاتێک CPJ لە ڕێگەی ئاپی نامە ناردنەوە پەیوەندی بە عەبدوڵا سەعدون وتەبێژی دەزگای هەواڵگری ئاساییش کە دەزگای سەرەکی جێبەجێکردنی یاسای ناوچەکەیە کردووە؛ وتوێتی پێشتر لەگەڵ بنەماڵەی ڕۆژنامەنووسەکە قسەی کردووە و هیچ لێدوانێکی زیاتر نادات لەو بارەیەوە.

لە 5ی مانگی دووی ئەمساڵدا، بەڕێوەبەری خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند کە مۆڵەتی تۆڕی میدیایی ڕووداو و مۆڵەتی کارمەندەکانی هەڵدەپەسێرێت و ئیدیعای کرد کە تۆڕەکە "ڕق و کینە و زانیاری هەڵە"ی بڵاوکردووەتەوە. خوشکەکەی دەڵێت؛ فەرمان لەو کاتەوەی کە ڕووداو ڕاگیرابوو بەردەوام بووە لە کارکردن و لە کاتی یارمەتیدانی دوو هاوکارەکەی بۆ پاککردنەوە و ڕێکخستنی ئۆفیسە داخراوەکە دەستبەسەرکراوە.

حەمایلین فەرمان بە کەناڵی CPJی گوتووە کە بنەماڵەی ڕۆژنامەنووسەکە ئاگاداری هیچ هەڕەشەیەک نین لە دژی ڕۆژنامەنووسەکە، بەڵام ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕەنگە ئەو بە نهێنی هێشتبێتەوە."

ڕووداو سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستانە لە باکووری عێراق و ئۆفیسی سەرەکییەکەی لە شاری هەولێری پایتەختی کوردستانی عێراقە؛ بەپێی توێژینەوەکانی CPJ، لەلایەن نێچریڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە خەرجی بۆ دابین دەکرێت.

سەرچاوە/ CPJ

XS
SM
MD
LG