Accessibility links

لە ئەفغانستان لە دژی ئەمەریکا خۆپیشاندانە


سەدان ئەفغانی ڕۆژی هەینی دروشمی دژە ئەمەریکایان بەرزکردبۆوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمەریکا کە واشنتۆن ڕایگەیاندبوو لەم مانگەدا ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی ئەلقاعیدەیان کوشتووە.

خۆپێشاندانەکان ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە تاڵیبان ڕایگەیاند حکومەتەکەیان هیچ زانیارییەکی نییە سەبارەت بە "هاتنە ناوەوە و ژیان"ی زەواهیری لە شاری کابولی پایتەخت و هۆشداری داوەتە ئەمەریکا کە هەرگیز هێرش بۆ سەر خاکی ئەفغانستان دووبارە نەکاتەوە.

زەواهیری سەرکردەی باڵای گروپی توندڕەوی ئیسلامی ئەلقاعیدە، لە هێرشیکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکا کوژرا، لە کاتێکدا لە باڵکۆنی حەشارگەکەی خۆیدا وەستابوو لە کابوڵ، بەرپرسانی ئەمەریکا ڕایانگەیاند؛ گەورەترین گورزە لەو چەکدارانە درابێت لەو کاتەوەی کە هێزی دەریایی ئەمەریکا SEALSزیاتر لە دە ساڵ لەمەوبەر ئوسامە بن لادنیان کوشت.

مەرگی زەواهیری لە کابول بووە جێی وروژاندنی پرسیارگەلێک سەبارەت بەوەی ئایا ئەو پەناگەیەی لە تاڵیبان وەرگرتووە یان نا، لە کاتێکدا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی ساڵی 2020 دا سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا دڵنیایی داوەتە ئەمەریکا کە گروپە چەکدارەکانی دیکە داڵدە نادەن.

ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان ئەو ناوەی کە تاڵیبان بۆ ئەو وڵاتە و حکومەتەکەیان بەکاری دەهێنێت، هۆشداری دایە واشنتۆن کە "ئەگەر جارێکی دیکە ئەم جۆرە ڕووداوانە دووبارە بکرێنەوە و ئەگەر خاکی ئەفغانستان پێشێل بکرێت ئەوا بەرپرسیارێتی هەر لێکەوتەیەک لە ئەستۆی ئەمەریکا دەبێت".

تاڵیبان لە 15ی 8مانگی هەشتی ساڵی ڕابردوودا دەستی بەسەر تەواوی ئەفغانستاندا گرت دوای ئەوەی هێزە بیانییەکان بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا کشانەوە و سەرکردە باڵاکانی ئەفغانستان لەنێویاندا سەرۆکی وڵاتەکە هەڵاتن، ئەمەش کۆتایی بە جەنگی دوو دەیەی ئەو وڵاتە هێنا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG