Accessibility links

عومەر گوڵپی: ڕێککەوتنە سێ قۆڵییەکەی پارتی و یەکێتی وگۆڕان وایکردووە ئێستا سلێمانی باجه‌كه‌ی ده‌دات


عومەر گوڵپی

سەرەڕای ئەوەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێشوتردا جەختیکردەوە، کە حکومەتی هەرێم پابەندە بەوەی هەموو 25 ی مانگێک موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش بکرێت، بەڵام جگە لە دواکەوتنی موچەی فەرمانبەران هاوکات موچەی فەرمانبەرانی شاری سلێمانی دوادەکەوێت و گرفتی بۆ دروست دەبێت، عومەر گوڵپی ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەڵێت" ئێستا داهاتی هه‌رێم باشه‌، ته‌نانه‌ت له‌ 2013ش باشتره‌، ده‌توانرێت به‌بێ 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غداد خه‌رجیه‌ سه‌ره‌كیه‌كان وه‌كو خه‌رجی مووچه‌ و به‌گه‌رخستنی خزمه‌تگوزاریی وه‌زاره‌ته‌كان دابین بكرێت، دەشڵێت" کێشەی موچەی فەرمانبەرانی سلێمانی، كه‌مته‌رخه‌میه‌كه‌ لای هه‌ر سێ حیزبی ده‌سه‌ڵاتە، ڕێککەوتنە سێ قۆڵییەکەی(پارتی-یەکێتی-گۆڕان) ،کە سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت بە ئاگاداری وەزیری دارایی وایکردووە ئێستا سلێمانی باجه‌كه‌ی ده‌دات. "

"ئێستا داهاتی هه‌رێم باشه‌، ته‌نانه‌ت له‌ 2013ش باشتره‌ "

هه‌تا ئێستاش گرفتی دارایی له‌هه‌رێم چاره‌سه‌ر نه‌بووه‌ و مووچه‌ دواده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدابوو كه‌ هه‌موو 25ی مانگ مووچه‌ بدات به‌ڵام ئه‌م مانگه‌ دواكه‌وت، مووچه‌ی مانگی شه‌شی به‌شێک له‌فه‌رمانبه‌رانی سلێمانیش نه‌درابوو بۆچی ئه‌م كێشه‌ داراییانه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر نابێت؟

لە وەڵامدا عومەر گوڵپی وتی" ئه‌مه‌ پرسیارێكی ڕوونه‌ و وه‌ڵامه‌كه‌شی ڕوونه‌ هه‌تا ئه‌و كاته‌ی حكومه‌ت یاساكان جێبه‌جێ نه‌كات و یه‌ک گیرفانی نه‌بێت، خه‌زێنه‌ی گشتی یه‌ک خه‌زێنه‌ نه‌بێت، هه‌موو داهاته‌كان له‌زاخۆوه‌ بۆ خانه‌قین به‌یه‌ک ده‌ستی یاسایی كۆنه‌كرێنه‌وه‌ و به‌دادپه‌روه‌رانه‌ كۆنه‌كرێنه‌وه‌ به‌یاسا و دادپه‌روه‌رانه‌ش دابه‌ش نه‌كرێنه‌وه‌ ئه‌م دۆخی داراییه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان باش نابێت، ئه‌وه‌ی ڕوونه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێستا داهاتی هه‌رێم باشه‌، ته‌نانه‌ت له‌ 2013ش باشتره‌، هه‌موو بودجه‌ی 2013 له‌یاسای بودجه‌ی 2013 له‌به‌رده‌ستماندایه‌، ئێستا داهاتی هه‌رێمی كوردستان له‌ نه‌وت و باج و له‌ڕسومات و له‌سه‌رچاوه‌كانی تری داهاته‌وه‌ كه‌ گومرگ و هاوكاری هاوپه‌یمانانه‌ داهاتی هه‌رێمی كوردستان یه‌ک تریلیۆن و 213 ملیار دیناره‌، به‌ نزیكه‌یی له‌ كاتێكدا خه‌رجییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رجییه‌ جێگیره‌كان نزیكه‌ی یه‌ک تریلیۆنه‌، كه‌واته‌ بۆچی حكومه‌ت هێشتا ناتوانێت مووچه‌ له‌كاتی خۆیدا دابه‌ش بكات و هێشتا ناتوانێت خزمه‌تگوزارییه‌كان وه‌ک ئه‌وه‌ی پێویسته‌ به‌رقه‌رار بكات! وه‌كو پێویست پاره‌ بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كان ته‌رخان بكات! هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌ت یه‌ک گیرفانی نییه‌ و سیسته‌م جێبه‌جێ ناكرێت و ده‌ستێكی پیس هه‌یه‌ له‌داهاتی هه‌رێمی كوردستاندا به‌داخه‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیاكانیان به‌شێک له‌داهاتی هه‌رێمی كوردستان ناگه‌ڕێته‌وه‌ خه‌زێنه‌ی گشتی هه‌ر ئه‌مه‌ هۆكاره‌كه‌یه‌. "

" كه‌مته‌رخه‌میه‌كه‌ لای هه‌ر سێ حیزبی ده‌سه‌ڵاته‌ "

ئێوه‌ وه‌كو په‌رله‌مانتارێک له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ كه‌ ده‌بینن مانگانه‌ مووچه‌ دواده‌كه‌وێت و یان مووچه‌ی سلێمانی نادرێت كه‌ ئه‌مه‌ زۆركات دووباره‌ بۆته‌وه‌ سلێمانی ده‌ڵێت هه‌ولێره‌ و هه‌ولێر ده‌ڵێت سلێمانیه‌ كێ هۆكاری نه‌دانی مووچه‌یه‌؟

لە وەڵامدا ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی هەرێم( عومەر گوڵپی) وتی" هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات حیزبی سێیه‌میش له‌گه‌ڵیان به‌شداره‌، كه‌مته‌رخه‌میه‌كه‌ لای هه‌ر سێ حیزبی ده‌سه‌ڵاته‌ چونكه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ڕێككه‌وتنێكیان كردووه‌ كه‌ به‌هیچ جۆرێک له‌هیچ یاسایه‌كدا له‌ هه‌رێمی كوردستاندا نییه‌ كه‌ به‌ڕێژه‌ی 57% و 43% ته‌واوكاری مووچه‌ و پاره‌ی پێویست بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ناو شاره‌كاندا بكرێت، له‌ ڕاستیدا له‌یاساكاندا یاسای (اصول محاسبات) هه‌یه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی كاری پێده‌كات شتی وای تێدانییه‌ كه‌ ڕێككه‌وتنێک هه‌بێت به‌م ڕێژه‌یه‌ ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ی كردوویانه‌ هۆكاری ئه‌م كێشانه‌یه‌ كه‌ له‌سلێمانی هه‌یه‌ له‌ڕاستیدا، ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ئاگاداری وه‌زیری دارایی ته‌نها ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌ په‌یوه‌ندی به‌یاساوه‌ نییه‌ په‌یوه‌ندی به‌خه‌زێنه‌ی گشتی و سیسته‌مه‌وه‌ نییه‌ په‌یوه‌ندی به‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو ناكۆكی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌ له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆ و ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیاكانیانه‌وه‌ له‌داهاتی ناوخۆ بۆته‌ هۆی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ ئێستا سلێمانی باجه‌كه‌ی ده‌دات، به‌داخه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی هه‌ندێک له‌ وه‌زاره‌ته‌كان له‌سلێمانی دواده‌كه‌وێت له‌كۆتایی لیستی مووچه‌ ته‌نانه‌ت ئێستا خزمه‌تگوزاریه‌ ئاساییه‌كانی وه‌كو پاره‌ی پێویست بۆ كۆمپانیاكانی ده‌رمان و كۆمپانیاكانی پاككردنه‌وه‌ و بۆ پرۆژه‌ زۆر پێویسته‌كان بۆنموونه‌ ڕێگای كه‌لار-ده‌به‌ندیخان خه‌رج ناكرێت، هه‌تا ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ش به‌رده‌وام بێت ئه‌م كێشه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و قه‌باره‌كه‌شی زیاتر ده‌بێت له‌ڕاستیدا ده‌بێت ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كار به‌یاساكانه‌وه‌ بكات داهات له‌خانه‌قین بۆ زاخۆ هه‌مووی بگه‌ڕننه‌وه‌ خه‌زێنه‌ی گشتی و دادپه‌روه‌رانه‌ش دابه‌شی بكه‌ونه‌وه‌ به‌سه‌ر مووچه‌ و خزمه‌تگوزارییه‌ پێویستیه‌كانی خه‌ڵک."

" ڕێککەوتنە سێ قۆڵییەکەی(پارتی-یەکێتی-گۆڕان) وایکردووە ئێستا سلێمانی باجه‌كه‌ی ده‌دات "

واته‌ دواكه‌وتنی مووچه‌ی سلێمانی و ئه‌م گرفتانه‌ی هه‌یه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌و ڕێككه‌وتنی سێ لایه‌نی یه‌كێتی و پاتی و گۆڕانه‌وه‌؟
لە وەڵامدا عومەر گوڵپی وتی" به‌ڵێ ڕێككه‌وتنێكیان هه‌یه‌ ته‌واوكاری مووچه‌ ئه‌و بڕه‌ی كه‌ ته‌رخان ده‌كرێت له‌ نه‌وته‌وه‌ نزیكه‌ی 100-120 ملیار دیناری كه‌م ده‌بێت به‌داهاتی ناوخۆی پارێزگاكان بكرێت بێگومان شتی وا نییه‌ له‌ناو یاساكاندا هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار به‌هۆی ڕێكنه‌كه‌وتنیان له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهات بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی له‌شاره‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه‌ هاتوون ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌یان كردووه‌ له‌بنه‌مادا ده‌بێت، ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ وه‌لا بنرێت به‌تاڵ بكرێته‌وه‌ مادام دژی به‌رژوه‌ندی خه‌ڵكه‌ ده‌بێت یاساكان جێبه‌جێ بكرێت داهات هه‌مووی بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ خه‌زێنه‌ی گشتی و دادپه‌روه‌رانه‌ دابه‌شبكرێته‌وه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ڕێگه‌نه‌درێت هیچ كه‌س و حزبێكی ده‌سه‌ڵات ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیاكانیانه‌وه‌ ده‌ست بخه‌نه‌ داهاتی گشتی و به‌مشێوه‌یه‌ كێشه‌ بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دروست بكرێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئێستا نه‌وت له‌سه‌روو 100 دۆلاره‌وه‌ ده‌فرۆشرێت كه‌ داهاتی گومرگیش به‌هۆی جموجۆڵی زۆری بازرگانی له‌خاڵه‌ سنورییه‌كان و به‌هۆی هاوكاری هاوپه‌یمانانه‌وه‌ و به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی باج و رسوماته‌وه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌ت له‌ئێستادا نه‌توانێت ئه‌ركه‌ داراییه‌كانی جێبه‌جێ بكات ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت نزم ببێته‌وه‌ له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی زۆر گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌، به‌جۆرێک كه‌ حكومه‌ت نه‌توانێت ته‌نانه‌ت مووچه‌ش دابه‌ش بكات، بۆیه‌ ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌ت یه‌ک خه‌زێنه‌ی گشتی هه‌بێت و به‌یه‌ک ده‌ست كاربكات وه‌كو داموده‌زگای حكومی و ده‌وڵه‌تداری به‌رپرسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان له ‌زاخۆ، هه‌ولێر، هه‌ڵه‌بجه‌ بێت یان سلێمانی یان له‌گه‌رمیان بێت بگرێته‌ ئه‌ستۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆران وه‌كو خۆی خه‌رج بكات چونكه‌ مووچه‌ به‌شێكه‌ له‌جووڵه‌ی بازاڕ ، هەروەها‌ پاره‌ش بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كان خه‌رج بكات ئه‌و ده‌ستانه‌ ببڕێت كه‌ ده‌ستده‌خه‌نه‌ ناو داهاتی گشتیه‌وه‌ به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ک بێت. "

" ئێستا داهاتی هه‌رێمی كوردستان باشبووه‌ ده‌توانرێت به‌بێ 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غداد خه‌رجیه‌ سه‌ره‌كیه‌كان وه‌كو خه‌رجی مووچه‌ و به‌گه‌رخستنی خزمه‌تگوزاریی وه‌زاره‌ته‌كان دابین بكرێت "

كاریگه‌ری ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ی به‌غداد له‌سه‌ر هاتنی 200 ملیاره‌كه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان چیه‌ و هه‌تاچه‌ند دۆخی ئابوری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ فراوان بێت ئه‌م پرسیاره‌ له‌سه‌ر بنه‌مای قسه‌ی دكتۆر به‌شیر حه‌داد هه‌روه‌ها خاتوو بڵێسه‌ جەبار فه‌رمان په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌خولی ڕابردووی په‌رله‌مانی عێراق بوو، ئەی ڕای تۆ چیه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌؟

لە وەڵامدا عومەر گوڵپی وتی" بێگومان ئاڵۆزییه‌كان و ململانێیه‌كان و گیروگرفته‌كانی پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت و ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ئێستا له‌به‌غداد كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی ئابوری و ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک هه‌یه‌ بێگومان له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه‌، ئه‌گه‌رچی ئێستا داهاتی هه‌رێمی كوردستان باشبووه‌ ده‌توانرێت به‌بێ 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غداد خه‌رجیه‌ سه‌ره‌كیه‌كان وه‌كو خه‌رجی مووچه‌ و به‌گه‌رخستنی خزمه‌تگوزاریی وه‌زاره‌ته‌كان دابین بكرێت، به‌ڵام 200 ملیاره‌كه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتیه‌كی گه‌وره‌یه. "

گوڵپی زیاتر وتی" ‌ له‌ڕاستیدا ئه‌و ئاڵۆزی و پشێویانه‌ی له‌به‌غداد هه‌ن بێگومان كاریگه‌ری هه‌یه‌ بێگومان به‌بێ ئاڵۆزی و پشێویه‌كانیش ئێستا له ‌به‌غداد ئاراسته‌یه‌ک هه‌یه‌ كه‌ پێیوایه‌ نابێت ئه‌م 200 ملیاره‌ بنێردرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی خۆی ده‌فرۆشێت له ‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا به‌تایبه‌ت كاتێک كه‌ ئه‌وان پێیانوایه‌ دادگای فیدڕاڵی یاسای نه‌وت و گازی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌، وه‌ ده‌بێت حكومه‌ت ئیداره‌دانی نه‌وت به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌غداد بكات هه‌موو ئه‌مانه‌ واده‌كات دۆخێک بێته‌ پێشه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان نه‌توانێت له‌گه‌ڵ به‌غداد له‌سه‌ر بابه‌تی نه‌وت و سووته‌مه‌نی گفتوگۆیه‌كی ته‌ندروست بكات له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان بۆئه‌وه‌ی ئیداره‌دانێكی باش هه‌بێت بۆ سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م وڵاته‌ چ له‌هه‌رێم چ له‌به‌غداد پێویستمان به‌ئارامی و سه‌قامگیری هه‌یه‌، وه‌ دروستبوونی حكومه‌تێک كه‌ كار به‌یاساكان بكات و ده‌ستور بپارێزێت له‌به‌رژوه‌ندی هه‌م خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌ و هه‌م خه‌ڵكی عێراقه،‌ چونكه‌ به‌ڕاستی ئێستا هه‌م داهاتی هه‌رێمی كوردستان هه‌م داهاتی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌روو 100 دۆلاره‌وه‌ نه‌وت ده‌فرۆشن هه‌ردوو حكومه‌ت واپێویست ده‌كات ئه‌م داهاته‌ زه‌به‌لاحه‌ زۆره‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌ژیانی خه‌ڵكی عێراقدا هه‌بێت به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و به‌هۆی خراپی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه‌ و ده‌ستێوه‌ردانی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ له‌سه‌روه‌ت و سامانی گشتی ده‌بینین له‌هه‌ردوولا كێشه‌ی گه‌وره‌ هه‌یه‌ ڕاسته‌ له‌وانه‌یه‌ له‌عێراق كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی و خراپی خزمه‌تگوزاریی گه‌وره‌تر بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ ئێمه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان دۆخمان زۆرباش بێت به‌تایبه‌ت ئه‌و دۆخه‌ باشه‌ی كه‌ ئێستا هه‌یه‌ حكومه‌ت ئه‌وه‌ چه‌ند مانگێكه‌ مووچه‌ ده‌دات مانگانه‌ ڕاسته‌ دواده‌كه‌وێت هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبۆته‌وه‌ بۆیه‌ ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م بابه‌ته‌ به‌هه‌ند وه‌ربگرێت ئه‌ویش گۆڕانكاری ڕاسته‌قینه‌یه‌ له‌شێوازی به‌ڕێوه‌بردن له‌ هه‌رێمی كوردستاندا بۆئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بتوانێت پشت به‌داهاته‌كانی خۆی ببه‌ستێت له‌ئیداره‌داندا و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ نه‌كات بزانێت له‌به‌غداده‌وه‌ 200 ملیاری بۆدێت یان نا. "

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:04 0:00

XS
SM
MD
LG