Accessibility links

شکست بە هه‌وڵی هەڵاتنی 65 ژن و منداڵی داعش دەهێنرێت له‌ كه‌مپی هۆل لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا


ڕۆژی سێشەممە ناوەندی پەیوەندییەكانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، هێزەكانی ئاسایش شكستیان بە هەوڵێك هێناوە کە 56 ئەندامی خێزانی داعش ویستوویانە بە شێوەی نایاسایی لە كەمپی هۆل هەڵبێن.

هێزه‌ ئاسایشییەکان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یاندا كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆیان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ و ڕایگه‌یاند؛ "لە ماوەی ڕابردوودا هێزەکانیان لە ڕێگەی دەزگا ئاسایشییەکانەوە بەدواداچوونیان بۆ بارهەڵگرێکی گواستنەوە کردووە، کە ژمارەیەک لە خێزانی داعش لە کەمپی هۆل لەو ڕێگەیەوە هەڵی هەڵاتن دەدەن."

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هێزە ئاسایشییەکان دەڵێن؛" ڕۆژی سێشەممە کاتژمێر 12:30 خولەکی پاشنیوەڕۆ، هێزەکانیان بەدواداچوونیان بۆ بارهەڵگرێک کردووە دوای ئەوەی لە کەمپی هۆل دەرچووە و پشکنینیان بۆ کرد."

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هەسەدە، دوای پشکنین لەناو بارهەڵگرەکەدا 56 ئەندامی خێزانی داعش هەبوون کە ویستوویانە لە کەمپەکە هەڵبێن و پێهاتبوون لە 39 منداڵ و 17ی ژن .
ماڵپەڕی فەرمی ئاسایش وێنە و گرتە ڤیدیۆییەکانی دەستبەسەرداگرتنی بارهەڵگرەکەی بڵاوکردووەتەوە کە داری بارکردووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە هێزەکانیان شکستیان بە پلانی قاچاخچێتی هێناوە.

سەرەتای مانگی ڕابردوو بەڕێوەبەرایەتی كەمپەكە ڕایانگەیاند كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە 28 حاڵەتی كوشتن لەناو كەمپەكەدا ڕوویانداوە كە 12 كەسیان سورین و 14 پەنابەری عێراقی بوون، هەروەها 2 تەرمیان نەناسراون.

شایانی بیرهێنانەوەیە لە کەمپی هۆل کە 45 کیلۆمەتر لە شاری حەساکەوە دوورە، زیاتر لە 55 هەزار و 825 کەس لە خۆ دەگرێت کە زۆربەیان ژن و منداڵی بنەماڵەکانی داعشن.

لەو ژمارەیەش 28 هەزار و 723 هاوڵاتی عێراقین و 18 هەزار و 848 هاوڵاتی سورین و هەشت هەزار و 254 هاوڵاتی بیانین.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:59 0:00

XS
SM
MD
LG