Accessibility links

ئەمەریکا لە میانەی گەمارۆ نوێیەکانی نەوتی ئێراندا کۆمپانیا چینی و ئیماراتییەکان دەکاتە ئامانج


ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە سزای بەسەر چین و کۆمپانیاکانی دیکەدا سەپاند کە دەڵێن یارمەتی فرۆشتنی نەوت و بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێرانیان بە بەهای دەیان ملیۆن دۆلار بە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا داوە؛ لە کاتێکدا هەوڵدەدات فشارەکان لەسەر تاران زیاتر بکات بۆ سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

وەزارەتی دارایی و خەزێنەی ئەمەریکا و وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە گشتی سزایان بەسەر شەش کۆمپانیادا سەپاند، کە چواریان بنکەکانیان لە هۆنگ کۆنگ و یەکێکیان لە سەنگافورە و یەکێکیان لە میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبیە کە تێکڕا لە بەیاننامەی جیاوازدا ڕاگەیەندران.

وەزارەتی دارایی و خەزێنەی ئەمەریکا کۆمپانیای بازرگانی پیشەسازی پێترۆکیمیای کەنداوی فارس (PGPICC)یان تۆمەتبار کرد بە بەکارهێنانی ئەو کۆمپانیایانە بۆ ئاسانکاری لە فرۆشتنی نەوت و بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێران بە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا کە یەکێکە لە گەورەترین بەڵێندەرەکانی پترۆکیمیای ئێرانی.

وەزارەتەکە هەروەها کۆمپانیای بلو کاکتوسی یەدەگی ئامێری قورس و ئامێری یەدەگی L.L.C.ی کردە ئامانج کە بنکەکەی لە ئیماراتە، بە وتەی وەزارەتەکە یارمەتی فرۆشتنی ملیۆنان دۆلاری بەرهەمی نەوتی ئێرانی داوە بە کۆمپانیای تریلیانس پترۆکیمیایی لیندەد کە بنکەکەی لە هۆنگ کۆنگە.

وەزارەتی دارایی و گەنجینەی ئەمەریکا کۆمپانیای بازرگانی پیشەسازی پێترۆکیمیای کەنداوی فارس PGPICCی تۆمەتبار کرد بە بەکارهێنانی هەژماری بانکی کۆمپانیاکان، لەگەڵ هەژماری کۆمپانیای PZNFR Trading Limited کە بنکەکەی لە هۆنگ کۆنگ و مالیزیایە، بۆ کۆکردنەوەی ملیۆنان دۆلاری ئەو داهاتە.

هاوکات بەجیا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە تۆمەتی بەڕێوەبردنی کەشتییەک کە هەڵگری بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران بووە سزای سەپاند بەسەر کۆمپانیای Pioneer Ship Management کە بنکەکەی لە هۆنگ کۆنگە و Golden Warrior Shipping, Co. Ltd کە بنکەکەی لە سەنگافورە، بەهۆی ئەوەی کە گوایە مامەڵەی کردووە بە نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی ئێرانەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG