Accessibility links

نوێنەری ئەمەریکا گەشبینە بە ڕێککەوتنی سنوری دەریایی نێوان لوبنان و ئیسرائیل


ئەو بەرپرسە ئەمەریکاییەی کە نێوەندگیری ناکۆکی سنووری دەریایی نێوان لوبنان و ئیسرائیل دەکات، ڕۆژی دووشەممە گوتی گەشبینە بە پێشکەوتن بەرەو ڕێککەوتنێک و چاوەڕێی گەڕانەوەی بۆ ناوچەکە دەکات بۆ ئەوەی "ڕێککەوتنی کۆتایی" ئەنجام بدات.

لێدوانەکەی ئەمۆس هاچشتاین دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی لوبنان هات لە کۆشکی سەرۆکایەتی، لە کاتێکدا فشار دەخاتە سەر هەوڵەکان بۆ بەدەستهێنانی ڕێککەوتنێکی ناوازە لە نێوان دەوڵەتانی ڕکابەر کە دەبێت ڕێگە بە هەردووکیان بدات سەرچاوەی وزەی دەریایی پەرەپێبدەن.

هاچشتاین گوتیشی "من هەر گەشبینیم کە دەتوانین پێشکەوتنی بەردەوام بەدەستبهێنین وەک چۆن لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هەمانبووە و چاوەڕێی ئەوەم کە بتوانم بگەڕێمەوە بۆ ناوچەکە بۆ ئەنجامدانی ڕێکەوتنی کۆتایی."

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ لێدوانێکی دەستبەجێ لەو بارەیەوە لەلایەن بەرپرسانی لوبنانەوە بڵاونەکراوەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز


XS
SM
MD
LG