Accessibility links

محەمەد ئیسلامی: ئێران لە ڕووی تەکنیکییەوە توانای بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی هەیە بەڵام هیچ نیازێکی وەهای نییە


بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارسی نیمچە فەرمی ئێران، محەممەد ئیسلامی، سەرۆکی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاندووە کە ئێران توانای تەکنیکی بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی هەیە بەڵام هیچ نیازێکی وەهای نییە.

ئیسلامی ئەو قسانەی دووپاتکردەوە کە لە مانگی حەوتدا لەلایەن کەمال خەڕازی ڕاوێژکاری باڵای ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای ئێرانەوە پێشکەش کرابوو.

ئەم قسانەی خەڕازی بە پێشنیارێکی دەگمەن هەژمار دەکرێت کە دەڵێن کۆماری ئیسلامی لەوانەیە بەرژەوەندی لە چەکی ئەتۆمیدا هەبێت، کە لە مێژە ڕەتیدەکاتەوە بەڵام ڕەنگە لە هەوڵی ئەوەدا بێت.

ئیسلامی گوتیشی "وەک بەڕێز خەڕازی ئاماژەی پێکرد ئێران توانای تەکنیکی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی هەیە، بەڵام بەرنامەیەکی لەو جۆرە لە بەرنامەی کاردا نییە.

ئێران لە ئێستاوە یۆرانیۆم دەپیتێنێت تا ڕادەی 60%ی پاکی پیتاندن، کە زۆر زیاترە لە سنوورێک کە 3.67% ە بەپێی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ تاراندا کە لە ساڵی 2015 دا لەگەڵ زلهێزەکانی جیهاندا بۆی دانرابوو. یۆرانیۆم تا ڕادەی پیتاندنی 90٪ گونجاوە بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی.

لە ساڵی 2018 دا، دانۆڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە ڕێککوتنەکە کشایەوە، کە بەپێی ئەو پەیمانە ئێران کاری پیتاندنی یۆرانیۆمی خۆی سنووردار کردبوو، کە ئەگەری ڕێگەیەک بوو لەبەردەم دروستکردنی چەکی ئەتۆمی، لە بەرامبەر ڕزگاربوون لە سزا ئابوورییە نێودەوڵەتییەکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG