Accessibility links

ئێران: وه‌ڵامی پێشنیاری یه‌کێتی ئه‌وروپامان داوه‌ته‌وه‌ سەبارەت بە زیندوکردنەوەی ڕێککه‌وتنی ناوکی


گەورە بەرپرسێکی ئێرانی ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەڵێت ئێران وەڵامی پێشنیاری جۆزێپ بۆرێل دیپلۆماتکاری باڵای یەکێتیی ئەورووپای داوەتەوە کە ئامانج لێی ڕزگارکردنی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەیە لەگەڵ تاران دا کە لە ساڵی 2015 دا لەگەڵ زلهێزەکانی جیهاندا واژۆکرابوو، هەروەها هەوڵی ئەوە دەدەن کە بەخێرایی دانوستانەکان ئەنجام بدەن.

عەلی باقری لە تویتێکدا بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر لەسەر هەڵوێستی ئێران بخاتەڕوو نووسیویەتی "ئێمە بیرۆکەی پێشنیارکراوی خۆمان، چ لەسەر ماددە و چ لەسەر فۆرم، هاوبەشی پێکرد بۆ ئەوەی ڕێگە خۆش بکەین بۆ کۆتایی هێنانی خێرای دانوستانەکانی ڤیەننا".

"دەشڵێت "وەک ئێران ئامادەین بۆ کۆتایهێنان بە دانوستانەکان بە رێکوپێکی لەماوەیەکی کورتدا، ئەگەر لایەنی بەرامبەریش ئامادەبێت هەمان کار بکات".

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش بۆرێل رایگه‌یاند كه‌ پێشنیازی ره‌شنووسی ده‌قێكی نوێی كردووه‌ بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی کە بەپێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ دەبێت ئێران له‌ به‌رامبه‌ر رزگاربوون له‌ سزا ئابوورییه‌كان.، کۆنتڕۆڵی به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بکات

ئەوکاتەی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی 2018 دا لە ڕێککەوتنەکە پاشگەز بووەوە و سزاکانی ئەمریکای سەپاندەوە بەسەر ئێران دا، ئەمەش وای لە ئێران کرد سنوورە ئەتۆمییەکانی ڕێککەوتنەکە پێشێل بکات.

ئامانجی ڕێککەوتنی پلانی گشتگیری هاوبەشی ئەوەیە کە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە ماددەکانی تێکشکاندنی یۆرانیۆم سەخت بکات بۆ ئەوەی نەتوانێت چەکی ئەتۆمی دروستبکات، ئەمەش خواستێکە لەمیژەوە ئێران ڕەتیدەکاتەوە و دەڵێت بەرنامە ئەتۆمییەکەی بۆ مەبەستی ئاشتیخوازانە دامەزراوە.

رۆژی سێشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ پێشنیازه‌كه‌ی بۆرێل ده‌كات و وه‌ڵامی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌داته‌وه‌.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG