Accessibility links

خاچی سووری نێودەوڵەتی هێرشەکان بۆ سەر گرتوخانەی دیلەکانی ئۆکرانیا شەرمەزاردەکات


لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور تا ئێستا مۆڵەتی سەردانی شوێنی هێرشەکەی ڕۆژی هەینیان پینەدراوە کە بووە هۆی کوژرانی دەیان دیلی جەنگی ئۆکرانی، و هاوکات ڕووداوەکەی دامەزراوەی ئۆلێنیڤکا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا شەرمەزار دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە "پێویستە خێزانەکان دەستبەجێ ئاگاداربکرێنەوە و وەڵامیان بدرێتەوە سەبارەت بەو ڕووداوەی کە بەسەر ئازیزانیاندا هاتووە. دەبێت لایەنەکان هەموو شتێک لە دەسەڵاتی خۆیاندا بکەن، لەنێویاندا لەڕێگەی لێکۆڵینەوەی بێلایەنیەوە بۆ ئەوەی یارمەتیدەر بن لە دیاریکردنی ڕاستییەکانی پشت هێرشەکە و هێنانەدی ڕوونکردنەوە بۆ ئەم بابەتە." لەگەڵ ئەوەشدا هەر لە بەیاننامەیەکدا هاتووە "نابێت ڕۆڵ یان ئەرکی لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور ICRC بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی گشتی لەبارەی تاوانەکانی جەنگەوە بە هەند وەرنەگیرێت".

ڕووسیا ڕۆژی یەکشەممە بانگهێشتی پسپۆڕانی نەتەوە یەکگرتووەکان و خاچی سووری کرد بۆ لێکۆڵینەوە لە کوژرانی دەیان زیندانی کە لە لایەن جوداخوازانی لایەنگری مۆسکۆوە دەستبەسەر کرابوون.

ئۆکرانیا و ڕووسیا یەکتریان تۆمەتبار کرد لەسەر ئەو هێرشە مووشەکییە یان تەقینەوەیەی کە سەرلەبەیانی رۆژی هەینی ڕوویدا، کە وا دیار بوو دەیان زیندانی ئۆکرانی لە شارۆچکەی ئۆلێنیڤکای هێڵی پێشەوەی شەڕەکە لە زیندانەکەدا کوژراون.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕۆژی شەممە لیستێکی بڵاوکردەوە کە 50 دیلی جەنگی ئۆکراینی تێدایە کە کوژراون و 73 کەسیشیان برینداربوون لە هێرشێکی سەربازی ئۆکرانیا بە سیستەمی موشەکی تۆپخانەی فرە جووڵەی بەرزی جۆری (HIMARS) کە دروستکراوی ئەمەریکایە.

هێزەکانی ئۆکرانیا بەرپرسیارێتی خۆیان لەو هێرشە ڕەتدەکەنەوە و ڕایانگەیاند، تۆپخانەکانی ڕووسیا بە مەبەستی شاردنەوەی خراپ مامەڵەکردن لەو گرتوخانەیە هێرشیان کردووەتە سەر ئەو زیندانە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG