Accessibility links

پوتن دەڵێت ئەمەریکا هەڕەشەی سەرەکییە بۆ سەر ڕووسیا


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن ڕۆژی یەکشەممە پەیماننامەیەکی نوێی دەریایی واژۆ کرد کە ئەمەریکای وەک ڕکابەری سەرەکی ڕووسیا خستەڕوو و هاوکات خواستە دەریاییەکانی جیهانی ڕووسیای بۆ ناوچە گرنگەکانی وەک جەمسەری باکوور و لە دەریای ڕەشدا خستەڕوو.

پوتن لە وتارێکدا لە ڕۆژی هێزی دەریایی ڕووسیا لە پایتەختی پێشووی ئیمپراتۆری سانت پترسبۆرگ کە لەلایەن تزار پیتەری گەورەوە دامەزرابوو، ستایشی پیتەری کرد کە ڕووسیای کردووە بە هێزێکی گەورەی دەریایی و پێگەی جیهانی دەوڵەتی ڕووسیای زیاتر کردووە.

دوای پشکنینی هێزی دەریایی، پوتن وتارێکی کورتی پێشکەش کرد کە تیایدا بەڵێنیدا کە ئەوەی بە مووشەکی ناوازەی زیرکۆنی هایپەرسۆنیکی ڕووسیا ناوی دەبات، هۆشداریدا لەوەی کە ڕووسیا کاریگەری سەربازی هەیە بۆ شکستپێهێنانی ئەگەری هەر دەستدرێژکارێک.

کەمێک پێش وتارەکە، پەیماننامەیەکی نوێی دەریایی واژۆ کرد کە 55 لاپەڕەیە، کە ئامانجە ستراتیژییە فراوانەکانی هێزی دەریایی ڕووسیا دەخاتە ڕوو، لەنێویاندا خواستەکانی وەک "هێزێکی دەریای مەزن" کە باڵدەکێشێت بەسەر هەموو جیهاندا.

پەیماننامەکە دەڵێت مەترسی سەرەکی بۆ سەر ڕووسیا "سیاسەتی ستراتیژی ئەمەریکایە بۆ زاڵبوون بەسەر ئۆقیانوسەکانی جیهاندا" و نزیکبوونەوەی هاوپەیمانی سەربازیی ناتۆیە بەرەو سنوورەکانی ڕووسیا.

لە پەیماننامەکەدا هاتووە، لە ئەگەری نەمانی بەکارهێنانی شێوازی نەرم و ئاشتیانە وەک ئامڕازە دیپلۆماسی و ئابوورییەکان ، ڕەنگە ڕووسیا هێزی سەربازی خۆی بە شێوەیەکی گونجاو لەگەڵ بارودۆخی زەریاکانی جیهان بەکاربهێنێت.

پوتن لە میانی وتارەکەیدا باسی لەشەڕی ئۆکرانیا نەکرد بەڵام پەیماننامەکە هەنگاوێکە بۆ "بەهێزکردنی هەمەلایەنەی پێگەی جیۆپۆلەتیکی ڕووسیا" لە دەریای ڕەش و ئازۆڤ دا دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG