Accessibility links

سەرۆک بایدن و سەرۆکی چین ڕازین لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی ڕووبەڕوو


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆکی چین شی ژی پینگ ڕۆژی پێنجشەممە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا، لە میانی پەیوەندیەکەدا سەرۆکی چین ئاگاهی دایە ئەمەریکا سەبارەت بە تایوان و شی بە سەرۆک بایدنی گوتووە با ئەمەریکا یاری بە ئاگر نەکات، هاوکات هەردوو سەرۆک لەسەر یەکەمین کۆبوونەوەی لوتکەیی ڕووبەڕوو ڕێکەوتن.

هەرچەندە ئەمە پێنجەمین پەیوەندیە لەنێوان هەردوو سەرۆکدا لە ڕێگەی تەلەفۆن یان ئۆنلاینەوە لەو کاتەوەی سەرۆک جۆو بایدن پۆستی سەرۆکی ئەمەریکای گرتووەتە دەست، بەڵام ئەم کۆبوونەوە لوتکەییە چاوەڕوانکراوە دەبێتە یەکەمین کۆبوونەوەی ڕووبەڕووی نێوانی هەردوو سەرۆکی ئەمەریکا و چین .

لەگەڵ ئەوەی هیچ وردەکاریەک لەسەر کات یان شوێنی ئەنجامدانی ئەو کۆبوونەوە لوتکەییەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بایدن و شی باسیان لە گرنگی و بەهای ئەم کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەی نێوانیان کرد.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە پڕۆژە یاسایەکی بۆ پاڵپشتیکردنی پیشەسازی چیپ پەسەند کرد بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە کۆمپانیاکانی ئەمەریکا کە کێبڕکێ لەگەڵ چیندا دەکەن. پڕۆژە یاساکە زیاتر لە 170 ملیار دۆلار بۆ پەرەپێدانی توێژینەوە زانستییەکانی ئەمەریکا لە ماوەی پێنج ساڵدا دابین دەکات بۆ ئەوەی باشتر بتوانن ڕکابەری لەگەڵ چیندا بکەن.

سەرچاوە: AP

XS
SM
MD
LG